وەزیری ئەوقافی ئوردەن سوپاسنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات

دوای ئەوەی بەرێز د. محمد ئەحمەد خلایلە لە بەرواری 11ی11ی2019 بووە وەزیری ئەوقاف و کاروبارو موقەدەساتی ئیسلامی لە وڵاتی ئوردەن، بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزیان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەئکیدی لە هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە کردەوە.


لەبەرامبەردا بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروبارو موقەدەساتی ئیسلامی وڵاتی ئوردەن سوپاسنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی یەکیتێ زانایان کردو تێیدا هاتووە: بەرێز دکتۆر عبدالله سەعید وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان زۆر بە رێزەوە سوپاسی پیرۆزباینامەکەتان دەکەم کە بە بۆنەی بوونم بە وەزیری ئەوقاف و کاروبارو موقەدەساتی ئیسلامی ناردبووتان، سڵاوو رێزی تایبەتم بۆ بەرێزتان و یەکێتی زانایان.


شایەنی باسە سەرۆکی یەکێتی زانایان پەیوەندیەکی باش و بەرفراوانی لەگەڵ دامەزراوەی ئایینی وڵاتی ئوردەن دروست کردووەو ئەمەش بۆتە دەروازەیەکی گرنگی ئاستی پەیوەندی یەکێتی زانایان بە وڵاتانی ترەوە کاردانەوەی باشی دروست کردووە.