كه‌ناله‌كانی رِاگهیاندن له هه‌موو دونیادا له هه‌ر بۆنه و ئاهه‌نگێكدا كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌له‌كه‌یانه‌وه یان زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌یان په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی، ئه‌وا ئه‌و كه‌نالانه گرنگی تایبه‌ت به‌و بۆنانه ده‌ده‌ن جا چ نه‌ته‌وه‌یی بێت یان ئایینی یان هه‌ر شتێكی تر.
ئه‌م هاوكێشه‌یه لای خۆمان پێچه‌وانه‌یه، له بۆنه ئایینییه‌كاندا كه‌ناله نا ئیسلامییه‌كان كه‌مێك و زۆر به بچوكی و بێبایه‌خ باسی بۆنه‌كه ده‌كه‌ن ، به هه‌مان شێوه‌ش له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا به‌ده‌ر له هه‌ندێ رِاگهیاندنی ئیسلامی ، ئه‌وانی تر بایه‌خێكی ئه‌وتۆ ناده‌ن به بۆنه‌كه، كه ئه‌مه‌ش هاوكێشهكهی لاسه‌نگ كردووه.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی منی رِاكێشاوه كه‌ناڵێك بوو، كه خۆی زۆر به جه‌ماوه‌رییش داده‌نێت و له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبزاردندا حیزبه‌كه‌ی جۆره‌ها ریكلامی جوڵێنه‌ری هه‌ست و سۆزی ئایینی داده‌به‌زێنێت و ئایه‌ت ده‌هێنێت و ده‌یدات له پۆسته‌ره‌كانی و وێنه‌ی قورئان له كهنالهكهیهوه داده‌به‌زێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نالێكی ته‌واو ئیسلامی بێت و خۆشی زۆر به نوێخواز و جه‌ماوه‌ری ده‌زانێت و وای ده‌رده‌خات كه له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گه‌لدایه، بهلاَم به‌داخه‌وه ته‌نها له كاتی هه‌ڵبزاردندا ئایین و بۆنه ئایینییه‌كانی گه‌لیان له‌بیره و له‌كاته‌كانی تردا نه بایان دیوه و نه بۆران.
ئه‌گه‌ر له بچوكترین شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا یان كوردستاندا ته‌نها سێ یان چوار كه‌س كۆببنه‌وه و خۆپیشاندانێك بكه‌ن ئه‌وا ئه‌م كه‌نالانه ده‌یكه‌ن به هه‌واڵ و چه‌ندین به‌رنامه و رِیپۆرتاز و دیداری تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌گرن، بهلاَم له سعودیه و له كێوی عه‌ره‌فات زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س كۆبونه‌ته‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌شیان زۆر له‌مانه‌ی تر پرِ بایه‌خ تر و به به‌هاتره، بهلاَم ئه‌مان چونكه له‌گه‌ڵ بیر و بۆچونیاندا ناگونجێت نایانه‌وێت هه‌ر باسیشی بكه‌ن ئیتر با میلله‌ت هه‌مووی موسڵمان بێت و بۆنه‌كه‌ش بۆنه‌ی هه‌موو میلله‌ت بێت، بۆ ئه‌وان ئه‌وه گرنگ نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوایه و كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كان گرنگییان پێ نه‌دایه ئه‌وا به جۆره‌ها تۆمه‌ت تۆمه‌تباریان ده‌كردن ، بهلاَم ئێستا بۆ خۆیان هه‌زار بیانو و به‌هانه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه، هه‌رچه‌نده له زه‌مه‌نێكدا هه‌ندێك كه‌نالی ئیسلامی گرنكییان نه‌ده‌دان به بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، بهلاَم سوباس بۆ خوا ئێستا باشتره له جاران و به تایبه‌ت هه‌ندێكیان گرنكییه‌كی زۆر باشی پێ ده‌ده‌ن كه بهرِای من كارێكی گونجاوه و سه‌ركه‌وتووانه‌یه تۆ بتوانیت به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی جوان بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك خۆی به‌رز رِابگریت.
ئێمه‌ی گه‌لی كورد موسڵمانین و یه‌كێكین له‌و گه‌لانه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه له بونیادنانی شارستانییه‌تی ئیسلامی‌دا رِۆڵمان هه‌بووه و له جیهانیشدا به (نه‌وه‌كانی ێهلاَحهدینی ئه‌یوبی) ناسراوین، بۆیه ده‌مانه‌وێت هه‌ر كه‌س كه ده‌یه‌وێت رِێزمان لێ بگرێت ده‌بێت رِێز له بۆنه و مه‌راسیمه ئایینییهكانیشمان بگرێت.
Muhamed912009@yahoo.com |