ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/12/2019 به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێڕاق و دكتۆر عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له‌زانایان و به‌رپرسانی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف؛ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، رێوڕه‌سمێكی رێزلێنان بۆ زانایانی ئایینی به‌شداربووانی خولی چواره‌می ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه؛ وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شكرا، كه تیایدا وێڕای باسكردنی كورته‌یه‌ك له كاروچاڵاكیه‌كانی خوله‌كه و گرنگیهكهی و به هه‌ند زانینی بیری میانڕه‌وی زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف؛ سوپاسی به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كرد، بۆ پشتیوانی و پێشوازی له زانایانی به‌شداربوو، هه‌روه‌ها باسی له رۆڵی رێكخراوی جیهانی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر كرد و هه‌ماهه‌نگی و خزمه‌تكردنی زانایانی كوردستانی له میانه‌ی هه‌رچوار خولی رابردوودا، به‌جێگای سوپاس و به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، به‌ڕێز د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی؛ وێڕای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی زانایانی به‌شدابوو، هیوای سوودوه‌رگرتن و به‌رده‌وامی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌زهه‌ر بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یام و زانیاریانه بۆ زۆرترینی تاك به تاكی كۆمه‌ڵگای كوردستان كرده‌وه، له رێگای وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی و وانه و كۆڕ و سمیناره تایبه‌تیه‌كانه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا؛ به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم، ده‌ستخۆشی له‌یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرد، له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه درووستی كردووه له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌زهه‌ر و رێكخراوه جیهانیه میانڕهوهكاندا و له‌ئه‌نجامدا خولی هاوشێوه‌ی لێهاتۆته به‌رهه‌م و سوودی بۆ زانایان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه به‌ڕێزیان؛ هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن. |