دوێنێ دووشه‌ممه ٢٠١٩/١٢/٢3 له شاری سلێمانی، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ئالۆتی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د؛ له‌دايكبووی ساڵی ١٩٣٥ی زاینییه، بۆ خوێندنی زانسته شه‌رعیه‌كان چه‌ندین ناوچه‌ی کوردستانی روژهه‌ڵات و باشوور گه‌ڕاوه، تاوه‌كو له ساڵی ۱۹٦٢بروانامهى زانستی وه‌رگرتووه‌و بۆ ماوه ی ٥٧ساڵ له پێشنویژی و وتارخویندنهوه به‌رده‌وام بووه.
مامۆستای خوالێخۆشبوو؛ كه‌سایه‌تیێكی دیار و ناسراو و خه‌مخۆر و که‌سێکی نیشتمانپهروهرو کوردپه‌روه‌ربوو، بێگومان كۆچی دوایی به‌رێزیان، خه‌م و كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه له ریزی مامۆستایانی ئایینی كوردستان و شاره‌كه، ەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کار‌و دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خزم‌و کەس وکاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
25ی12ی2019. |