ئەمرۆ 29ی12ی2019 مامۆستا مەلا حسین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا حسین خرابەدراوی
بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا حسین خرابەدراوی)مان پێگەیشت، کە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی کردووەو وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی بوو، لەهەمان کات کەسێکی سادەو خواناس بووە.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خزمو کەس وکاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی12ی2019 |