درێژترین دار لە جیهاندا بەرزاییەكەی دەگاتە (112) مەتر كە لە دارستانەكانی كالیفۆرنیایە لە ویلایەتە یەگگرتووەكانی ئەمریكا، زاناكان تەمەنی ئەو دارە دەگەڕێننەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵا، وە درێژی قەدی دارەكە لە سێ مەتر زیاترە، جا ئەگەر بەرزایی ئەو دارە بەراورد بكەین لەگەڵا خانوویەك یان هوتێلێك، ئەوە زیاتر دەبێ لە (37) تەبەقە...
ئینجا ئەگەر یەكێك بڵێ: چ سەرسوڕهێنەرێك لەو دروست كراوە دایە؟
دەڵێێن: با كەمێك راوەستین و بیر بكەینەوە:
چۆن ئاو گەیشتۆتە ناو ئەو خاكەی كە بەرزاییەكەی (112) مەترە! وە چۆن ئەو دارە ئەم ئاوەی وەرگرتووە!
وە ئەم دارە ئەو ووزەو توانایەی لە كوێیەوە هێناوە تا بتوانێ بەردەوام بێ لە ژیان زیاتر لە هەزار ساڵا و ووشك نەبێ؟!
بەڵێ: خودای گەورە هۆكارو وەسائیلی بۆ ئەو دارە و دروست كراوەكانی تری داناوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان، یاسایەكی زۆر جوانی داناوە...
ئەگەر ئەو یاسایە خواییە نەبایە هەموو رووەك و گیاو درەختەكان دەمردن و بەردەوام نەدەبوون لە ژیاندا...
ئەم یاسایە بریتیە لە ((التوتر السطحى للماء))...
ئاو هێزێكی بەهێزی لە راددە بەدەری هەیە كە لە هەموو شلەكان گەورەترە و دەتوانێ بۆ ناخی قوڵی رووەكەكان و درەختەكان بچێت و لەوێشەوە دەگاتە بەرزایی درەختەكان...
ئینجا وەسیلەیەكی تریش هەیە كە خوای گەورە بۆ ئەم دارەی داناوە تا بژیێ ئەویش ئەوەیە كە بەشێك ئاو لە هەورەكان وەردەگرێت...
ئینجا ئەو خوایەی كە بەم شێوەیە رۆزی دروست كراوەكانی بدات و لە بیریان نەكات و هۆكارەكانی ژیانیان بۆ دابین بكات، ئایا مرۆڤی لە بیر دەچێ كە لەبەری بپاڕێتەوە و هانای بۆ ببات؟
خوای گەورە دەفەرموێ: ((وَكأيِّن مِن دابة لا تحمِل رِزقها الله يَرزقها وَإياكم وَهوَ السَّميع العَليم)){العنكبوت: 60}. واتە: زۆرن لە تیرەی جانەوەرانی بێ هێز، كە ناتوانن رۆزی خۆیان بدەن، خوای گەورە رۆزیان دەدات هەروەكو رۆزی ئێوەش دەدات، وە خودا بیسەرو زانایە.
ئەمەی خوارەوەش وێنەی ئەو دارەیە كە وێنەی گیراوە سەیر كەن چۆنە...
پاك و بێگەردی بۆ خودای گەروە...
پاك و بێگەردی بۆ خودا...
پەراوێز:
گوگل: قروب بنت 18. |