لەمیانەی زیاتر بەرچاوو ڕوونی و بڵاو کردنەوەی هۆشیاری و خوێندنەوەی زانستیانە بۆ پرس و بابەتەکان، یەکێتی زانایان کتابێک بەناونیشانی (مافی په‌نادراوه‌كان له ئیسلامدا) وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپی دەکات.
لەو کتێبەدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر مافی په‌نادراوه‌كان له ئیسلامدا، كه له لایه‌ن گروپه توندرۆیهكان مافی پهناردراوهكان پێشێل دهكرێتو بێ رێزیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
نوسه‌ر وێرای روون كردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی په‌نادراو، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كرداره‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (د.خ)و یاوه‌رانی ده‌كا، كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵا پهنادراوهكاندا كردووه، ژماره‌یه‌ك مافی پهنادراوهكانیش روون ده‌كاته‌وه كه گرنگترینیان بریتی یه له: مافی پاراستنی مرۆڤایهتیو ئازادی بیروباوه‌رو جێبه‌جێ كردنی دروشمه‌كانی ئاینی‌و دادپهروهریو مامه‌ڵه‌كردنی جوان‌و پاراستنی خوێن‌و ماڵ و شهرەفیان له هه‌ر جۆره دهستدرێژیهكو هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵانه‌ی بۆ ده‌قه‌كان كراون له هه‌مبه‌ر په‌نادراوه‌كان.
بۆ بینین و داگرتنی تەواوی کتێبەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=188&scheme= |