ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری: 27 ره‌بیعی دووه‌م 1441هـ به‌رانبه‌ر 24/12/2019 دوای تاوتویكردنی ئه‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته شه‌رعیه‌كان ئەم بابەتەی روون کردۆتەوە.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: له‌ژێر روناكی ده‌قه‌كان، له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و ڕای زانایانی فیقهی، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ده‌ل حه‌ج، یان حه‌جكردن بۆ مردوان و ئه‌و په‌ككه‌وتوانه‌ی كه توانای جه‌سته‌ییان نیه با ناویشیان ده چوو بێت له تیر‌و پشكدا ، به‌ڵام توانای ماڵیان هه‌یه؛ حه‌جیان له‌سه‌ر واجبه به‌ڵام ده‌بێ كه‌سێك به‌كرێ بگرن بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج.
هەروەها هاتووە: حه‌جكردن بۆ مردوو واجبه له‌سه‌ر میراتگران, به دوو مه‌رج: یه‌كه‌م: مردووه‌كه حه‌جی له‌سه‌ر واجب بووبێت له‌كاتی ژیانیدا و نه‌یكردبێت. دووه‌م: ماڵ و سامانی له‌پاش به‌جێ مابێت.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=191&scheme= |