ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان, له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، له رۆژی سێشه‌ممه 27 ڕه‌بیعی دووه‌م 1441هـ به‌رامبه‌ر 24/12/2019 پاش ئه‌وه‌ی، كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاوڵاتیانه‌وه پرسیاركرابوو، ده‌رباره‌ی حوكمی ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه له رێگه‌ی كۆمپانیای (یونیك فاینس) ه‌وه ده‌كرێت؛ ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا ئەم بابەتەی روون کردۆتەوە.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا ئه‌و كۆمپانیایه‌و هاوشێوه‌كانی درووست نییه، چونكه به‌شێكه له مامه‌ڵه‌كانی شێوازی هه‌ڕه‌می و شه‌به‌كی، كه له پێشتریشدا له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌ندا، له به‌رواری: 24/ شه‌عبانی/1440 30/4/2019 ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌یه حه‌رامكراوه.
هەروەها هاتووە: ئه‌م مامه‌ڵانه مه‌ترسی زۆری تێدایه, له‌وانه: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا كۆمپانیا جیهانیه‌كان, كه سه‌رمایه‌كانیان (استثمار) ده‌كه‌ن له بواری بازرگانی ناشه‌رعی و مامه‌ڵه‌ی ڕیبا و سو‌و خۆری.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=192&scheme= |