لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجام دا

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/11/2010 به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لاخالید وه‌سمان مه‌له‌كی‌و، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لق، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارگێرانی ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ لقه‌كه‌مان سازكرد, له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێنمایه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌ندامێیه‌تی ئه‌ندامان‌و، چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی نوێ له‌ ڕێزه‌كانی یه‌كێتی زانایان تاوتوێ كراو، به‌ چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی به‌شداربوان كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكرا.

هه‌ر له‌ ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی زانایان‌و، تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفتی هاووڵاتیان‌و، چاره‌سه‌ركردنیان له‌ رێگای خۆیانه‌وه‌.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئیجابیانه‌ كۆتایی پێهات.