دوای ئەوەی کۆمەڵیک مامۆستای بەرێزی ئایینی پرسیاری ئەوەیان کرد بۆچی وتاری هەینی لە ئێستادا لە سایتی یەکێتی زانایان بڵاو ناکرێنەوە، ئەم روونکردنەوەیە بەپێویست دەزانین:
لە بەرواری ۱۳ی۹ی۲٠۱۹ وتاری هەینی بە خۆبەخشانە لەلایەن یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف ئامادە دەکراو لە سایتی فەرمی یەکێتی زانایان بڵاو دەکرایەوە، تا بەرواری ۲٠ی۱۲ی۲٠۱۹ دوای ئەو کاتە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە باشی زانی خۆی بەم کارە هەڵبستێ بۆیە لە سایتی یەکێتی زانایان بڵاو نەکراوەتەوە.
راگەیاندنی یەکێتی زانایان
16ی1ی2020 |