وادياره له سه‌رده‌ميكی وه‌كو ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ره‌و پيَشكهوتنه كه به‌لام پێشكه‌وتن له تهكنۆلۆژياو دواكه‌وتنه له خورهوشت و به‌رزی ئه‌خلاق وادياره هه‌ندێ له به‌ناو رۆشنبيرانی مشه‌خۆر له‌سه‌ر ئازادی خه‌لك به‌شێوه‌يه‌ك ده‌يانه‌وێ خه‌لكی خۆيان وگهلهكهيان رۆشهنبير بكه‌ن كه گوايه عه‌لمانيه‌ت واته له‌رۆژنامه‌كان ونوسينهكان جويَندان و سوكايه‌تی كردن ، عه‌لمانيه‌ت واته دژايه‌تی كردن كه‌سی زانا‌و رۆشهنبير ، عه‌لمانيه‌ت واته له‌ناوبردنی بيرورای ئازاد و له‌ناوبردنی داب و نه‌ريتی جوان، عه‌لمانيه‌ت واته به‌نه‌فام دانانی رۆشهنبيران و شاعيران و نوسه‌ران و ئه‌ديبانی كه ئه‌م نابينايانه لێيوه فێربون ، نازانم ئه‌و جه‌نابانه له‌كوێ فێرهی خويندن بون ؟ من پێتانی ده‌لێم ئه‌م جۆره نوسين و دژايهتيه نه كارێكی سه‌يره وه نوێيه تازه بيبيستين به‌لكو له هه‌مو كات و سه‌رده‌م هه‌بوه ، جا ئه‌مانه كه ده‌رچوی قوتابخانه‌ی (عبدالله كوری سبأ و ابو لوئلوئه‌ی مه‌جوسی و فينحاص و كه‌عبی كوری ئه‌شره‌ف و مالكی كوری دهخشهمی جوله‌كه‌ن و ده‌رچوی قوتابخانه‌ی ئه‌خنه‌سی كوری شورهيق و عبدالله ی كوری ئوبه‌ی كوری سهلولن ) ناچارن به‌رنامه و پرۆگرامی مامۆستاكانيان فێری خه‌لك بكه‌ن چی فێربون ئه‌وه ئه‌لێنه‌وه وه‌كو توتی وان له‌ده‌می مامۆستا كانيان دهگێرنمهوه بێئه‌وه‌ی هيچ بهلگهو راستيهكی ئه‌وتۆيان به‌ده‌سته‌وه بێت بتوانن خۆيان بۆ رزگاركهن ، خۆشه‌ويستان وادياره چه‌ند نهوهجولهكهيك له‌ناو گۆرهكانيان هاتونه ده‌ر و ژياونه وه تا په‌يامی باب و باپيره جولهكهكانيان رابگهينن بۆ خۆ دهرخستنيان له‌ناو خه‌لك وه‌كو پياوه‌كه‌ی چوه سه‌ركانی ....... تا ناو ده‌نگی هه‌بێ له رۆژنامه‌ی هاولاتی ژماره (٦٨٣) كه له‌رۆژی يهكشهم مێژوی ٢٨-١١-٢٠١٠ ده‌رچوه كه‌سێكی قين له دل به‌ناوی ئوميد قه‌ره‌داغی كه گوايه شاره‌زايه له‌بواری ئاينی ئيسلام كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه‌يه به‌لكو شاره‌زايه له تێكدانی بنچينهكانی ئيسلام و شێواندنی رووه جوانه‌كه‌ی ئيسلام هيچ بابه‌تێكی به‌سودی نه‌بوو بلاوی بكاته‌وه گوتی با شتێك بنوسم تا بناسرێم هه‌ستا به‌بلاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌ناوی ئه‌وه كه نوێژی بارانه له‌راستی دوره‌و باران نهبارين په‌يوه‌ندی به‌نوێژه‌وه نيه ، كاك ئومێد نوسهرايهتی و شارهزاييت ئه‌وه‌يه زانا‌و پياوچاك و رۆشه‌نبيرانی (١٤٣١) سال به نه‌فام و جاهيل له‌قه‌له‌م بده‌يت ئه‌ی كه به‌مه بگوترێ رۆشهنبير ! كه‌چی نه‌وه‌ك تۆ كه‌سێكی قين له دلی به‌لكو هه‌ستی مرۆڤايهتيشت نيه چونكه ته‌نها خۆت به‌شاره‌زا ده‌زانيت و خهلكيش به نه‌خوێنده‌وار ، بێينه‌وه سه‌رباسه‌كه‌مان جه‌نابی نوسيويه‌تی (( نوێژه بارانه دهگهريَتهوه بۆ جاهليهتی عه‌ره‌بيه‌وه )) ئه‌ی چاك شاره‌زای تا ئاينی ئيسلام نه‌هات هه‌ر ئه‌سله‌ن نوێژ كردن نه‌بو له‌ناو عه‌ره‌بان ته‌نها كرنوش بۆ بت بوو كه ئيسلام هات ئينجا زانرا نويژ چيهو چۆنه ئه‌مه شارهزاييته؟ ده‌لێی كه(( ته‌نانه‌ت پهيامبهريش قبولی نه‌بوه - واته نويژی بارانه - ئه‌م ره‌تی كردۆته‌وه)) ئه‌ی چی ئهكهيت له فو فه‌رمودانه ؟ با شاره‌زات كه‌م نه‌وه‌ك به‌رچاوت نه‌كه‌وتبێ :
عن عبدالله بن زيد المازنى رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم خرج إلى المصلى فاستسقى ، فاستقبل القبلة وقلب رداءه وصلى ركعتين)) البخاري : الاستسقاء ، باب تحويل الرداء في الاستسقاء رقم (966) . مسلم : أول كتاب الاستسقاء رقم (894) .
واته عبدالله كوری مازنی ره‌زای خوای له‌سه‌ربێ فه‌رمويه‌تی : پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم ده‌رچو بۆ جيگای نويژ و دوعای باران بارينی كرد و روی له قيبله كرد و كراسه‌كه‌ی واژی كرده‌وه ودوركات نويژی كرد.
عن ابن عباس رضي الله عنهما وقد سئل عن الصلاة في الاستسقاء فقال : خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم متواضعا متبذلا متخشعا متضرعا حتى اتى المصلى فصلى ركعتين كما يصلي في العيد )) ابوداود صلاة الاستسقاء رقم (1165) ، النسائي : الاستسقاء (1508، 1521) ، ابن ماجه صلاة الاستسقاء رقم(1266)
پرسياريان له عبدالله ی كوری عباس كرد ده‌رباره‌ی نويژی بارانه فه‌رموی : پيغهمبهر صلی الله عليه وسلم به مل كه‌چی و پارانه‌وه له‌به‌ر خوا ده‌رچوو تا گه‌يشته شوێنی نوێژكردن دوركعات نوێژی كرد وه‌كو نوێژی جه‌ژن.
عن ابي هريرة رضي الله عنه قال : خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم يوما يستسقي : فصلى بنا ركعتين بلا أذان ولا إقامة ثم خطبنا وعا الله وحول وجهه نحو القبلة رافعا يديه ثم قلب رداءه فجعل الأيمن على الأيسر والأيسر على الأيمن . ابن ماجه(1268)
رۆژێك پيغهمبهر صلی الله عليه وسلم ده‌رچوو بۆ نوێژی بارانه دوركعاتی به ئێمه كرد به‌لام نه بانگی لهگهلدابو وه نهقامهت كردن ئينجا وتارێكمانی بۆ خوێنده‌وه پاشان روی له قيبله كرد و ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه وكراسهكهی پێچه‌وانه كرده‌وه راسته بۆ چه‌په‌و چه‌په‌ش بۆ راسته .
به‌راستی ناينای خۆيان و تاريك بينی خۆيان بۆ خه‌لك چه‌سپاند كه‌ته‌نها مه‌به‌ستيان ئه‌وه‌يه دوبه‌ره‌كی و ئاژاوه به‌رپا بێت بۆيه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئيسلام و موسلمانان و مه‌لا پايهدارهكان ، بۆيه ده‌لێم ئه‌ی بێ ئهمكينه چۆن رێگاتان به‌و زمانه دا سوكايه‌تی به مه‌لا بكه‌ن ، چۆن رێگاتان دا به پێنوسێك كه خوا له قورئان سوێندی پێخواردوه ئێوه پيسی بكه‌ن بيكه‌ن به‌چه‌كی ژاراوی دژ به مرۆڤ و مرۆڤايه‌تی ئه‌مه‌يه مافی مرۆڤ كه ده‌تانه‌وێ فيری خويندكارو لاوه‌كانمان بكه‌ن فێری مناله ناسكهكانمان بكه‌ن ؟ بۆيه ده‌لێم بێ ئه‌مه‌كن چونكه ههرههوايهكی ئازادی هه‌لمژی منه‌تی مه‌لا مسته‌فات له‌سه‌ره ، هه‌ر ساتێك پێنوس ده‌گريته ده‌ست منه‌تی مه‌لا مسته‌فات له‌سه‌ره ، هه‌رساتێك نان ده‌خۆی بۆ شونخونی و كۆلنهدانی مه‌لا مسته‌فايه به هۆی خوێنی چه‌ندين مه‌لا و رۆشنبيرانی ئه‌م گه‌له‌ن كه ده‌رچوی خوێندنگای مزگه‌وت و حوجره‌ن . له جێگای ئه‌وه له م كه‌ش و ههوايه ههموبهيهكهوه ده‌ست بخه‌ينه ناوده‌ستی يه‌ك ئێوه دوبهركی ده‌نێنه‌وه وههولتان بۆ له‌ناوبردنی كه‌ش و هه‌وای ئازادی كوردستانه. كاك ئومێد قه‌رده‌اغی ميله‌تی كورد موسلمانه %٩٥ پێت خۆش بێ يان نا ده‌بێ جه‌نابيشت ئه‌م خه‌فه‌ته ببهيته ناوگۆر چونكه به‌چاوی خۆت هه‌رگيز نابينی كورد حاشا له ناسنامه‌ی خۆی بكات ، با ناحهزانيش له داخا يه‌خه‌ی خۆيان دادرن .
لااله الا الله محمد رسول الله ،
كاك ئومێد به‌يانی دوشه‌مه نوێژی بارانه ده‌كرێ له‌هه‌مو كوردستان گه‌ر چاوتان پێی ههلنايێ له‌ژوره‌وه دهرمهكهون نه‌وه‌ك توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بن كهچاوتان ده‌كه‌وێ به‌م هه‌مو خه‌لكه له‌به‌رخوا ده‌پارێنه‌وه. |