هەولێر: یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ 3ی2ی2020 بە سەرپرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکان کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی زانایان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی ئامادەبووانی کردو تیشکی خستە سەر پرسە هەنووکەیی و گەرمەکان و هەڵویستی یەکێتی زانایان لەو بارەو دانانی بەرنامەی تۆکمەتر بۆ ئایندەی کارو هەنگاوەکان.


هەروەها باس لە رەوشی ئایینی و گوتاری ئایینی لە هەرێم کراو بۆ ئەو مەبەستەش چەند سەرنج و پێشنیارێک خرایە روو و گەنگەشە کرا بۆ ئەوەی بتواندرێ زیاتر خزمەتی خیتابی ئایینی لە کوردستان بکرێ و پێگەی مینبەرو مزگەوت و وتاربێژان بایەخی زیاتری پێ بدرێ و بەرەو پێشەوە ببرێت.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە راپۆرتی گشتی و چالاکیەکانی سالی رابردوو کرا، وە بە وردی تیشک خرایە سەر یەکە یەکەی خالەکان و بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر کۆی کارو هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان ئەنجام درا.


هەروەها باس لە توندوتۆڵکردنی هەماهەنگی پتری نێوان ئەندام و ستافی لقەکان کرا، کە پێویستە زیاتر ئاگاداری وردەکاری هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان بن و بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکتر مامەڵە بکەن.


لە بەشێکی تری دانیشتنە تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاریشەو گرفتەکانی بەردەم مامۆستایانی ئایینی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ پێشهات و گۆڕانکاریەکان.