بەیاننامەی رادیۆی دەنگی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


زانایانی قەدر گران


بیسەرانی رادیۆی دەنگی زانایان


بە بۆنەی ساڵیدای دامەزراندنی رادیۆکەمان رادیۆی دەنگی زانایان پر بە دڵ پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی زانایان و تەواوی پێشکەشکارو بیسەرانی رادیۆی دەنگی زانایان دەکەین.


لە ماوەی رابردوو دەنگی زانایان وەک ئاوێنەی مینبەرو پەیامی زانایان ببووە سەکۆی گەیاندنی ئیسلام و ئامۆژگاری و بەها جوان و رەسەنەکانی رەوشتبەرزی و دینداری بۆ خەڵکی کوردستان، وە هەمیشە هەوڵی داوە بە ئاراستەی خزمەتی ئایین و نەتەوەو نیشتمان خزمەت بکات و ببێتە هەوێنی شیکردنەوەی چەمکەکانی ئیسلام بۆ موسڵمانان.


لەم ساڵیادە دوپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین لە خزمەت گەیاندن بە بیسەرانمان بە بەرنامەی تۆکمەترو پەیامی هاوچەرخ و موسڵمانانە، وەک دڵسۆزیەک بۆ تەواوی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.


پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی زانایان.


والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاتە


 


بەرێوەبەرایەتی رادیۆی دەنگی زانایان


4ی2ی2020