ساڵیادی رادیۆی دەنگی زانایان بەرز راگیرا

ئەمرۆ 4ی2ی2020 ساڵیادی دامەزرادنی رادیۆی (دەنگی زانایان) بوو، کە پێی نایە دەیەمین ساڵی تەمەنیەوە، بەو بۆنەوە لە بارەگای رادیۆی دەنگی زانایان ئەمرۆ لە لایەن بەرێوەبەرو ستافی رادیۆو راگەیاندنی یەکێتی زانایان پێشوازی لە میوانان کرا.


بۆ ئەو مەبەستەو پیرۆزبایی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی و خەڵکێکی زۆر روویان کردە رادیۆی زانایان و لە نزیکەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستە کرد.


لەو بارەوە مامۆستا تەییب زیارەتی بەرێوەبەری رادیۆی دەنگی زانایان بە سایتی زانایانی گوت: بە بۆنەی سالیادی دامەزراندنی رادیۆکەمان پیرۆزبایی لە تەواوی زانایان و بیسەرانی بەرێز دەکەین و دەستخۆشی زۆریش بۆ پێشکەشکاری بەرنامەکان دەکەین کە ئەرک و ماندوو بوونی زۆر لەسەرخستنی کارەکانمان دەبینن.