ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی کۆکردنەوەی نوێژەکان بەهۆی باران روون دەکاتەوە

لە فەتوایەکی تازەیدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی کۆکردنەوەی نوێژەکان بەهۆی بارانەوە روون دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە هەندێک لە لێژنەی فەتواکانی لقەکان و زۆرێک لە موسڵمانان داوایان کرد، کە ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی ئەو بابەتە روون بکاتەوە.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: پێویستە ئەم بابەتە وەک روخسەتێک سەیر بکرێت نەک وەک سوننەتێک و بە کەمی و تا مەرجەکانی بە دڵنیاییەوە نەیەتە دی ئەنجام نەدرێت، چونکە هیچ دەقێکی سەریح نیە لە فەرموودەکان کە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرمانی کردبێت بە کۆکردنەوەی نوێژ بەهۆی باران بارینەوە.


ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەشڵێت: پێویستە موسڵمانان خۆیان بپارێزن و لەسەر ئەسڵی نوێژکردن لەکاتی خۆیدا بمێننەوە، مەگەر زۆر دڵنیابن لە هاتنە دی تێکڕای مەرجەکان.


 


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26545


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=195&scheme=