یەکێتی زانایان زانایان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلا محمود دەکات و لەخوای گەورە داواکارە جێگەی رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامیش بەخانەوادەی ببەخشێت.
دوای تەواو بوونی پرسەێ مامۆستای رەحمەتی ناوچەی کەلەکچی و چرەی یەکێتی زانایان سوپاسنامەیەک بڵاو دەکاتەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای گەورەو مهرەبان سوپاس پێزانین بەناوی ناوچەی کەلەکچی و چرە یەکێتی زانایان زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە بە بۆنەی كۆچی دوایی (ماموستا ملا احمد ملا محمود) ئەندامی ناوچەکەمان و باوکی ماموستا (ملا محمد شێخان)ئەزیەتیان كێشا چ لە كاتی بەخاك سپاردن یان لە رۆژانی پرسە ئامادەبوون، سوپاسی زۆرمان بۆ جەماوەری کەلەکچی و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و پێشمەرگە و كارمەندانی دامودەزگا حكومی و ئۆرگانە جیاجیاكانی حزب ولایەنە سیاسیەكان، هەروەها سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ئەو بەڕێزانەی كە بە تەلفۆن و نامە و پەیوەندییان پێوەكردین و سەرەخۆشییان لێكردین، دووبارە سوپاسی زۆرمان بۆ هەموو لایەك کومێنت، ئەو بەشدارییەی هەمووتان لە خەمی ئێمە كەم كردەوە خۆای گەورە پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته بەروار ۱۲/۲/۲۰۲۰
|