دیاریکردنی چەمکەکان نوسینێكی به‌رێز د. عبدالفتاح العواری یه كه زانایه‌كی به‌ناوبانگی زانكۆی ئه‌زهه‌ره له ولاتی میسر، كه له‌م نوسینه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه به‌هه‌ڵه به‌كار دههێنرێنو بوونه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری ئاینی له رێره‌وی خۆی لابدات‌و خه‌ڵكێكی نه‌شاره‌زا له شوێنی ناشیاو ئه‌م چه‌مكانه به‌كار دههێنێتو سیمای ئیسلامیان پێ ناشیرن كردووه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م چه‌مكانه له ڕێره‌وه‌ی خۆیان به‌كار بهێنرێن و مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌یان دیار بكه‌وێت ئه‌وا رۆلێكی دیار‌و به‌رچاو ده‌بێت له نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری ئاینی، چونكه زۆر جار به هۆی هه‌ڵه به‌كار هێنانیان – به‌داخه‌وه- ناحه‌زانی ئیسلام تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یان له سه‌ر ئیسلام دروست بووه و بریاری ناره‌وایان له سه‌ر ئیسلام داوه..
به‌مه‌به‌ستی سوودمه‌ندبوونی خوێنه‌رانی كوردی‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان‌و تێگه‌یشتنی زانستیانه بۆ پرس‌و بابهتهكان، به پێویستمان وه‌ریبگێرینه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی، بۆ بینین‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=196&scheme= |