پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك كه‌ له‌ تاران بۆی ئه‌نجامدرا لقی چه‌مچه‌ماڵ مامۆستا مه‌لا جه‌بار به‌سه‌ر ده‌كاته‌‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 4/11/2010 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پێك هاتبو‌ون له‌ مامۆستا (‌وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق به‌یا‌وه‌ری مامۆستایانی نا‌وچه‌ی به‌رده‌قاره‌مان كه‌پێكهاتبو‌ون له‌ مامۆستا مه‌لا ‌وه‌یسی ‌و مامۆستا علی خه‌یات ‌و مامۆستا ‌وه‌هاب مه‌‌ولود) سه‌ردانی (مامۆستا مه‌لا جه‌بار شه‌ریف)یان كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌‌وه‌ی كه‌ ما‌وه‌ی حه‌فتا ڕۆژ بو‌و له‌ ‌وڵاتی ئێران مابو‌وه‌‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سینگ ‌و ئێستا باری ته‌ندر‌وستی زۆر باشه‌، شایه‌نی باسه‌ له‌گه‌ڵ خۆشیاندا ها‌وكاری لقی چه‌مچه‌ماڵ ‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزیان پێشكه‌ش كرد .