سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۰/۲/۱۹بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی سالاسیمیاو پێدانی زانیاری سەبارەت بەنەخۆشیەکە ، لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە) و (سەنتەری سالاسیمیاو نەخۆشییە بۆ ماوەییەکانی خوێن ) وەبەئامادەبونی بەرپرسی لق وکارگێڕانی لق و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و ژمارەیەکی بەرچاو لەزانایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە سیمینارێکی سازکرد بۆ بەڕێز: (چیمەن جمال) مامۆستای زانکۆ .
لەسیمینارەکەدا بەڕێزیان باسیان لە چۆنیەتی دروست بونی نەخۆشییەکەو چۆنیەتی چارەسەری و ڕێگاکانی بن بڕکردنی نەخۆشیەکەیان کرد .
لەکۆتایشدا ئامادەبوان پرسیاروسەرنج و پێشنیارەکانیان خستەڕوو . |