[خوا]ی گه‌وره روخسه‌تی كۆچی دا به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)و كۆمه‌ڵی موسڵمانان كه كۆچ بكه‌ن، ئینجا دوای به‌ڕێكردنی هاوهڵانو مانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) تا بوونی ئیراده‌ی[خوا] له‌سه‌ر كۆچ كردنی..،
ئه‌وه‌بوو بۆ ئه‌م ڕێگایه أبوبكری صدیق ی به‌هاوه‌ڵی ڕێگای هه‌ڵبژارد، ئینجا لهپهندو ئامۆژگاری و وانه‌ی كۆچ چه‌ند خاڵێكمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت:
1- كۆچ كردن له شوێنێك كه به‌نده نه‌توانێ به‌ندایه‌تی [خوا]ی تیادا بكات ئیتر له‌سه‌ریه‌تی كۆچ بكات.
2- نیاز پاكی بۆ[خوا]، كه‌ته‌نها له‌به‌ر [خوا]و بۆ ڕه‌زامه‌ندی [خوا] ئه‌م كۆچه بكات.
3- گرنگی هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵی باش.
4- ئیعتیماد خستنه سه‌ر ماڵی خۆی هه‌روه‌ك له دوو وشتره‌كه‌ی ئهبوبكرخوا لێی ڕازی بێت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ری نه‌گرت، وهلهبهرئهوهش كه كۆچ به‌شێكه له‌په‌رستش.
5- خۆش ویستنی خاك‌و شوێنی له‌داییك بوون له باسی كۆچ بۆمان به‌رجه‌سته ده‌بێت.
6- تهوهكولو پشت به‌ستان به[خوا] هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) به هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: [ڵا تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا]ألتوبه:40.
7- كه‌ڵك وه‌رگرتن له زانیاری كه‌سی شاره‌زا با بێ باوه‌ڕیش بێت، هه‌روه‌ك بۆ ڕێگا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر كه‌لكیان له عبدالله ی كوڕی أریقگ وه‌رگرت كه شاره‌زابوو به ڕێگای مه‌دینه.
8- موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه‌وسلم) وه‌كو: به‌ناو كافره‌كان داڕۆییشتو خۆڵی له‌سه‌ر ڕووكردن ئه‌وان نهیانبینیو...هه‌روه‌ها ته‌ونه جاڵجاڵۆكه‌و هێللانهو هێلكه‌و كورك بوونی كۆتر له ده‌رگای ئهشكهوتو... ڕووچونی سوڕاقه به‌زه‌ویداو شیر كه‌وتنه گوانی ئاژه‌ڵه بێ شیره‌كه‌ی ئوم مهعبهدیو...هتد.
9- فێربوونی ئارامگرتن له‌كاتی ناخۆشیه‌كان-(به‌تایبه‌ت بۆ بانگهوازیكاران)، كه ڕێگای بانگه‌واز پڕیه‌تی له دڕك‌و دار‌و ناخۆشی و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و ههورازو نشێو.
10- وانه‌ی خۆ فیدایی بۆ دینی[خوا]، هه‌روه‌ك پێشه‌وا عه‌لی له‌جێگاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) پاڵ كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانی ئه‌م جێگایه پڕیه‌تی له‌مه‌ترسی!
كه‌چی زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه له‌ژێر به‌تانی تووك درێژ‌و لێفه‌ی گهرمو نه‌رم ده‌خه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسنه‌وه بۆ نوێژی بهیانیو ڕووبكه‌نه مزگه‌وته‌كان‌و ماڵی [خوا] ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه! به‌داخه‌وه!
ده‌ڵێم: ئه‌و نوستنه‌ی پێشه‌وا عه‌لی له كــــــــــــێَو هی موسڵمانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه له‌كێ؟!
11- وانه‌یه‌ك له‌خۆشه‌ویستی، هه‌روه‌ك پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كر بۆ ئه‌م ڕهفاقهتیه فرمێسكی شادی ڕشت، وه‌هه‌موو مهترسیو دوودڵی ڕێگای له‌به‌ر سه‌لامه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) بوو نه‌ك له‌به‌ره‌خۆی.
12- فێربوونی وانه‌ی گرنگی برایه‌تی، وه‌كو برایهتیهكهی نێوان ئهوسو خهزرهجو هه‌روه‌ها: كۆچبه‌ران‌و پشتیوانان له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم).
13- وانه له عه‌بقه‌ریه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)و هه‌روه‌ها پلان دانان‌و سوود بینین له (ئه‌سباب) هۆكاره‌كان.
14- وانهیهكو خهڵاتێكو خه‌رمانێك له دانانی مێژووی كۆچی بۆ موسڵمانان له‌سه‌رده‌می پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی ڕازی بێت، كه له‌پێشدا ویستیان ساڵێكی ئیسلامی دانێن بۆ موسڵمانان به‌ڵام نه‌یانزانی ئایا له‌كاتی له‌داییك بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) یه‌وه مێژووه‌كه دانێن، یا له‌كاتی بوونی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی، یانیش له(هیجرهتكردنی)، یا له‌ساڵی وه‌فاتی؟ ئیتر دوای پرس‌و ڕا.. ئه‌وه‌بوو كه‌موسڵمانان به‌سه‌رپه‌رشتی پێشه‌وا عومه‌ر كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه(هیجره‌ت) كۆچ كردنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) بكه‌نه سه‌ری ساڵی كۆچی بۆ موسڵمانان ئه‌گه‌رچی هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆچه له‌مانگی موحه‌ڕه‌م نه‌بوو به‌ڵام بۆ ڕێكخستنی سه‌ری ساڵ‌و دانانی مانگی موحه‌ڕه‌م به‌سه‌ره‌تای سه‌ری ساڵی كۆچی مێژووی موسڵمانان ده‌ستنیشان كرا.
15- گرنگی ڕۆڵی ئافره‌تان، وه‌كو: عائیشه‌و ئهسماْ خوا لێیان ڕازی بێت.
16- گرنگی ڕۆڵی گه‌نجان، وه‌كو: پێشه‌وا عه‌لی و عبدالله ی كوڕی پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كرو...هتد.
17- موتمانه‌و دڵنیابوون به‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن بۆ خواناس‌و بڕوادارانه.
18- پێ داگیری بڕواداران له‌سه‌ر ئایین‌و بڕواكه‌یان هه‌رچه‌ند ڕێگاكه‌یان دژوار‌و سه‌خت بێت.
19- هه‌ركه‌س پارێزی له بیر‌و بڕواكهییو دینی[خوا] بكات ئه‌وا:[خوا]ی گه‌وره ده‌یپارێزێت.
20- وانه‌ی: سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئارامگرتن دایه.
21- پێویستی به‌كارهێنانی نه‌رم و نیانی‌و سه‌نگی خۆ له‌ده‌ست نه‌دان، ئه‌گه‌رچی خهرابهشی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام پیشه‌ی موسڵمان چاكه‌یه.
22- ئینجا سه‌رنج دان به‌په‌ره‌سه‌ندنی موسڵمانان‌و بڵاو بونه‌وه‌ی ئیسلام به‌به‌ره‌كه‌تی كۆچ.
23- هه‌روه‌ها وانه‌ی: كه‌سێك شتێ له‌پێناو[خودا] جێ بێڵێ ئه‌وا[خوا]ی گه‌وره به‌دیل‌و پاداشتی به‌باشترو چاكتر ده‌داته‌وه.
24- دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان، به‌به‌ره‌كه‌تی كۆچ به‌رجه‌سته بوو.
25- یه‌ك دهنگیو یه‌ك هه‌ڵوێستی موسڵمانان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناوبانگیان له ووڵاتانی دیكه.
26- سوود بینین له تهربیهتو لێ ڕاهێنانی خه‌ڵكی بۆ هه‌موو كاره باشه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستای یهكهمو پێغه‌مبه‌ری كۆتا زه‌مان محمد (صلی الله علیه‌وسلم).
27- گرنگی ڕۆڵی مزگه‌وت له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم)و هاوه‌ڵه بهڕێزهكانو موسڵمانان تا ده‌گاته ڕۆژی دووایی.
28- سه‌رنجێك له‌سه‌ر گۆڕانی (مه‌وقیع)و مانه‌وه‌ی (مه‌وقیف)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم): (مه‌وقیع)ی گۆڕی به‌ڵام (مه‌وقیف)ی جێگیر بوو هیچ كات گۆڕانكاری به‌سه‌ر دانه‌هات،
(مه‌وقیع): مهككهبوو بوو بهمهدینه، به‌ڵام (مه‌وقیف): "لاإله‌إلاالله" بوو
كهبهردهوام بوو له‌سه‌ری تاوهفاتی، وه ئه‌مه: درووشم و ڕێبازی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌و بڕوادارانه بێ گۆڕانكاری تا ڕۆژی دووایی،كهداواكارین له[خوا]ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه ڕاگیراومان بكات‌و دواهه‌مین زیكر‌و قسه‌ی ئێمه بێت له‌م دوونیایه كاتیهدا كه‌له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م دونیا (إن شاوالله تعالی).
ئینجا له‌م كۆچه تێبینیه‌ك ڕه‌چاو ده‌كرێت: له كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) به‌شه‌وو به نهێنیو به‌و هه‌موو هۆشیاریو ئاگادری یه‌وه، كه‌چی پێشه‌وا عومه‌ر به‌ئاشكراو به‌شمشێری ڕووتهوهو له‌لای بهیتو به‌ده‌نگی به‌رزو بێ باكانه ده‌یگوت: كه‌سێك ده‌یه‌وێت منداڵی بێ باوك بكات‌و ژنی بێ وه‌ژن بكات‌و دایكی جه‌رگی پێ یه‌وه بسوتێو ڕۆ ڕۆی بۆ بكات.. وا من له مه‌كه ده‌ڕۆم بۆ (یپرب) (كه ئه‌م ناوه له‌پێشدا بهمهدینه ده‌وترا) با بێت پێشم پێ بگرێت؟!
به‌ڵام كه‌سێك له بێ باوه‌ڕان غیره‌تی نه‌كرد بچێته به‌رایی، ئینجا لێره‌دا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت: ئایا ده‌بێت پێشه‌وا عومه‌ر به‌غیره‌ت تر بێت له‌پێغه‌مبه‌ری ئۆممه‌ت (په‌نامان به‌خوا له‌هه‌ر گومانێكی وا !)؟! بێگومان: نه‌خێر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم به غیره‌ت ترینی خهڵكیهو له‌هه‌موو خه‌ڵكیش زیاتر موتمانه‌ی به[خوا]ی خۆی هه‌بوو كه بێگومان ده‌یپارێزێت، كه‌واته وه‌ڵامی موقنیعو دڵنیاكهر لێره‌دا ئه‌وه‌یه: كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) پێشه‌نگه بۆ ئێمه هه‌روه‌كو[خوا]ده‌فه‌رموێ: [ڵقَدْ كَانَ ڵكُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْۆهٌ حَسَنَهٌ]ألاحزاب:21، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم وه‌كو پێشه‌وا عومه‌ر كۆچی كردبا ئیتر ئێمه‌ی ئۆممه‌ت چۆن ئیقتیدای پێبكه‌ین كه ئه‌مه لهههمووكاتو شوێنێك‌و بۆ هه‌موو جۆره كه‌سێك ناگونجێت به‌م جۆره بێ باكیانه كۆچ بكات له‌شوێنێك كه[خوا]په‌رستی بهدڵو ویستی خۆی پێ نه‌كرێت! ئه‌ی لێره‌دا چی بكات؟ ئا به‌مجۆره وه‌كو پێشهنگو پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رمان كۆچی كرد ئه‌ویش ئیقتیدا به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌كات.
*له‌كۆتاییدا: ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه دڵۆپێك بوون له‌ده‌ریای زانیاری و حیكمهتو ورده‌كاریه‌كانی (كۆچ)ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم)و هه‌روه‌ها ساڵی كۆچی، كه هیوادارم كورته‌یه‌كی پوختی به‌سوود بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز. |