لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەبارەی نەخۆشی کۆرۆنا سیمینارێک ساز دەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە۲٦ - ۲ - ۲۰۲۰ لە هۆلی لقی سۆران یەکێتی زانایانی ئاینی دانیشتی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی بەڕێوە چو ،بابەتی ئەم حەفتەیە تایبەت بو بەنەخۆشی کورونا و چۆنیەتی خۆپاراستن لەم جۆرە پەتایانە لەلایەن بەڕێز مامۆستا ملا مولود محمود برادۆستی پێشکەش کرا دواتر هەریەکە لەبەڕێزان مامۆستا ملا مسکین و مامۆستا ملا کرێکار بادلی شیکردنەوەیەکی تایبەتیان بۆ ئەم بابەتە کرد.


پاشان مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەولەمەندتر کردو وەهەروەها باسیان لە هۆشیار کردنەوەی زیاتری خەلک کردەوە لە ووتاری هەینی کەئەمڕۆ چ چارەسەرێک پێویستە لەڕوانگەی ئیسلام بواری تەندروستی بۆ ڕێگری کردن و ڕونەدانی هەر کارەساتێکی نەخوازراو.


هەر لە تەوەرەکەدا باس لە زیاتر هەماهەنگی یەکێتی زانایان و دامو دەزگاکان بۆ ئەم مەبەستە کرایەوە.