ئەمڕۆ ۲٦/ ۲/ ۲۰۲۰ لەلایەن لیژنەیەکی زانایانی ئاینیەوە کە ئەندامن لە بۆردی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ بەسەرپەرشتی ( شێخ عبدالوهاب سەنگاوی ) بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کەلوپەل و پێکهاتەی تایبەت بە پاککردنەوەیان بەسەر بەشێک لە مزگەوتەکاندا دابەشکرا و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت بۆ مزگەوتەکانی تر.
دابەشکردنی ئەم کەلوپەلانە لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و سەرجەم سێکتەرەکانی گرتۆتەوە ، مەبەستیش لەم کارە پاراستنی موسوڵمانان و نوێژخوێنانی شارەکەیە لە مەترسی ئەو ڤایرۆسە.
دەزگا تەندروستیەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و گرنگی زیاتر بە پاک و خاوێنی بدەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی مانگێک لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی ڕاگرت .
شایانی باسە ئەم پێداویستیانە لە لایەن خێرخوازانەوە دابینکراون . |