کۆبوونەوەی لێژنەی مەکتەبی تەنفیزی لە گەڵ لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۲۹ـ۲ـ۲۰۲۰ لێژنەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئسلامی کوردستان کە پێک هاتبوون لە بەڕێز (د.عبداللە ئاکرەیی) وبەڕێز (د.انس دهۆکی) ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لە گەڵ گارگێڕانی لقەکەمان و لێژنەی فەتوای لق و بەرپرسی ناوچەکان.
تەوەری کۆبونەوەکە بریتی بوو لە نزیک ئاگاداربوون لە کارو چاڵاکی لق و ناوچەو لێژنەی فەتوای لق و زانینی کەم و کورتی و پێداویستیەکانی لق و ناوچەکان کە بەشێوەیەکی بەرفراوان گفتوگۆ لە سەر بابەتە پەێوەستدارەکانی لق و ناوچەو و لێژنەی فەتوا کرا و پرسی خزمەت کردن و بەرگری کردن لە ئایینی ئیسلام موسڵمانان کراو کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیار لە لایەن ئامادەبووان خرانە ڕوو و باس کران .

ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان