ئەمڕۆ ۱ / ۳ / ۲۰۲۰ / لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی بەست. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر چەند تەوەرێک کرایەوە، لەوانە: یەکەم: ڤایرۆسی کۆڕۆناو چۆنیەتی رووبەڕووبەنەوەی و خۆ لێ پاراستنی و هەڵوێستی ئیسلام بەرامبەر ئەم جۆرە نەخۆشیانە، هەروەها سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کرا لە بەرامبەر رۆڵی کارایان لە ووتارەکانی رابردوو و هۆشیار کردنەوەی خەڵک. دووەم: هەر میللەتێک سەرکردەی لەبیر نەکراوی هەیە، ئێمەی میللەتی کوردیش چەندەها سەرکردەمان هەیە، لەوانە جەنابی مەلا مستەفای بارزانی رەحمەتی دامەزرێنەرێ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کە ئەمڕۆ چل و یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیە بوو، بۆیە پێویستە سەرکردەیەکی وەها قەت لەیاد نەکرێت. سێ یەم: سەرنج خرایە سەر کارو چالاکیەکانی سنووری لقەکەمان، پاشان بەرپەرسی لیژنە ناوچەکان راپۆرتی تایبەتی مانگانەی خۆیان خوێندەوە. لە کۆتاییشدا دوعا کرا کە خودای گەورە میللەتەکەمان و سەرجەم جیهانیان لە هەموودەردو بەڵایەک و نەخۆشی کۆرۆنا بپارێزێت. |