بەبڕیاری بەڕێز د.فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر پرسە ( تەعزیە ) تاكۆ (21/3/2020) راگیرا دوای راوێژكردن لەگەڵ لقی هەولێری یەكێتی زانایان و لیژنەی فەتوای هەولێر بریار درا بە راگرتنی پرسە ( تەعزیە ) لە مزگەوت و هۆڵ وخیوەت و مالان , تەنها مەراسیمی ناشتن و هەرلەسەر گۆرستان سەرەخۆشی دەكرێت . وەداوا لە خاوەن پرسە كراوە گڵەی لە ئامادەنەبونی خەلكی نەكەن و خۆیان پابەند بن بە فەتوای لیژنەی فەتواو رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ زیاتر خۆپاراستن لە پەتای ( كۆرۆنا )
وەداوا لەسەر جەم مامۆستایانی ئاینی دەكەین زیاتر رێنمای هاولاتیانی خۆشەویست بكەن بۆ خۆپاراستن
بەهیوای جێ بەجێ كردنی سەرجەم بریارەكان .
بە ئامادەبونی بەرێزان 1_ د.فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر كاك هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر
2_ شێخ نیاز راغب نقشبندی بەرپرسی لقێ هەولێری یەكێتی زانایان وە كارگێرانی لق
3_ مامۆستا ملا انور سێبیرانی سەرۆكی لیژنەی فەتوای هەولێرو سەرجەم ئەندامانی لیژنەی فەتوای هەولێر
4_ د. دلـۆڤـان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر
5_ د. دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
6_ سید صديق كەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر .
ملا رعـد ئۆمەربلی : بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و وتە بێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|