سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۰/۳/۲بەئامادەبونی بەڕێزان (کاک عوسمان )قائم قامی هەڵەبجە بەوەکالەت و مامۆستا (شێخ ئارام )بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجەو مامۆستا (عبدالحمید )بەرپرسی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان و مامۆستا(صدیق) بەرپرسی لیژنەی فتوای هەڵەبجە ودکتۆر (جهاد ابراهیم) لێپرسراوی تیمی کۆرۆنا لەهەڵەبجە و ژمارەیەک زانای ئاینی و مامۆستای زانکۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە دانیشتنێک سازکرا تایبەت بە هەندێک بڕیارو ڕێنمایی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا ، لەدانیشتنەکەدا کۆمەڵێک بڕیارو ڕێنمایی دەرکران کەبریتی بون لەمانەی خوارەوە:
۱/ لەبەرسەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بڕیاردرا بەڕاگرتنی پرسەو بۆنە گشتییەکان تاکاتێکی نادیار . ۲/ هاوڵاتیانی بەڕێز خۆیان بپارێزن لە تەوقەو ماچ ماچێن . ۳/ کەسانی بەتەمەن و منداڵ و نەخۆش و ئەوکەسانەی کەنیشانەی ئەم نەخۆشییەیان تێدایە [کۆکەو پژمە] ئامادەی جومعەو جەماعەت نەبن چونکە لەڕوی شەرعەوە ڕێگەیان پێدراوە . ٤/ئەوکەسانەی کەلەبەرواری ۲۰۲۰/۲/۱۹ بەدواوە گەڕاونەتەوە لەئێران یان لەهەرشوێنێکی دیکە کەئەم نەخۆشییەی تێدایە سەردانی کەرەنتینەکان بکەن تاپشکنینیان بۆبکرێت و دڵنیابن لەسەلامەتیان ، بەپێچەوانەوە لەڕوی شەرعەوە گوناهبارن. ٥/داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین سەردانی کەرەنتینەو نەخۆشخانەکان نەکەن چونکەڕێگایان پێ نادرێت. ٦/ کەم کردنەوەی سەردانە کۆمەڵایەتی وخێزانییەکان . ۷/ئاماژەکرا بەکۆکردنەوەی نوێژەکان لەبەرنەخۆشی و کورت کردنەوەی ماوەی وتاری هەینی . ۸/زانایان پابەندبن بەڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف وبەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەوە و لەوتاری هەینیدا ئاماژەیان پێ بکەن . ۹/ داوا لە خێرخوازان و سەرمایەداران کرا هاوکاری تیمەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بکەن بۆ دابین کردنی پێداویستی نەخۆشخانەو کەرەنتینەکان . ۱۰/ داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز کرا وەک ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی هەستن بەجێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان .
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان
|