له میانه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی /راگه‌یاندنی ئایینی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا/لیژنه‌ی ئه‌مینداری گشتی/ لیژنه‌ی بالای قورئانی پیرۆز
كه ماوه‌ی دوو ساله تایبه‌ت به پێشبركی قورئان له بواره‌كانی ته‌حفیز و تیلاوه‌و ته‌جوید داوایان كردبوو هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پێشبركییه‌كه‌یان بكه‌ین به 24 قورئانخوێن كه له رێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف دیاریكردنیان ئه‌نجامدران له‌رێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقافی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و سۆران ....هتد بۆ ئه‌و پیشبركییه.
وه له رۆژانی 3 ,4,5/11/2010 پێشبركیه‌كه به‌فه‌رمی له مه‌راسیمیكدا ئه‌نجامدرا له به‌غدا وه قاریئه‌كان هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ئه‌م مه‌راسیمه بوون دیاره وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تای كه ده‌نگخۆشی كوردستانی شاری سلیمانی به ناوی د. كۆچه‌ر عمر به یه‌كه‌م ده‌رچوه له سه‌رتاسه‌ر عیراق
جگه له‌وه‌ش به‌رێزصلاح فرحان مونه‌سیقی هه‌رێمی كوردستان له لێژنه‌ی بالای قورئانی پیرۆز دوای جاردانی ئه‌نجامه‌كان پێیراگه‌یاندین كه خۆشحالن به‌و ئاسته‌ی كه قاریئه‌كانی هه‌رێم پێیگه‌یشتون له ده‌نگ و تیلاوه.
هه‌مدیسان ناهیده حمید لفته سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا خۆشحالی خۆیانی ده‌ربری بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نیوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه باڵایه‌كه‌یان له به‌غدا وه پیرۆزیایی خۆیانی پێراگه‌یاندین بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزی قاریئه‌كانمان و به‌یه‌كه‌م ده‌رچونی به‌رێز كاك د. كۆچه‌ر له شاری سلێمانی وه خۆشحالی خۆی دوپات كرده‌وه كه راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاوكاری بێسنوری پرۆژه‌كه‌ی ئه‌وانی كردوه ماوه‌ی سالێكه هه‌رچی ئه‌وان داوایان كردوه به ئیجابی به خێرایی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه داواكاریه‌كانیان جێبه‌جی كراوه .
وه له سه‌ر بانگهیشتی لیژنه‌ی بالای قورئانی پیرۆژ له به‌غدا به‌رێز و گه‌وره ده‌نگخوش و شاره‌زای بواری ته‌جوید له هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا نامیق مصگفی به‌شداری لیژنه‌ی ته‌حكیمی كرد له به‌غدا: ده‌فه‌رموێ پێشبركییه‌كه باشبوو به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌لام قاریئه‌كانی كوردستان جێی سه‌رسورمانی لیژنه‌ی ته‌حكیم بوون له بواری رێكی و ئه‌ته‌كیت و به‌شداری و پابه‌ندبونیان به سسته‌می ته‌حكیم وه ئومیدی خواست كه بۆ سالانی داهاتوو به دلنیاییه‌وه روبه‌ری فراونی خه‌ڵات و ئه‌نجامه‌كان بۆ كوردستان ده‌بێت گه‌ر به‌و شیوازه گرنگی به خۆیان بده‌ن .
وه ئیمه‌ش به ناوی راگه‌یاندنی ئایینی پیرۆزبایی له و ئاسته به‌رزه و پابه‌ندبونه‌ی قاریئه‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌باشیان بۆ به‌شداری له و جۆره پیشبركییانه كه هه‌رچه‌نده له بارودۆخه‌كی سه‌خت و ناخۆش و له شاریكی وه‌كو به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت وه ئومیده‌وارین كه هه‌روا به ئاست به‌رزی بۆ خزمه‌تی قورئانی پیرۆز له بواری تیلاوه‌و ئه‌زبه‌ركردن دا پێشه‌نگ بن پر به دڵیش پیرۆزبایی له كاك دكتور كۆچه‌ر ده‌كه‌ین به و ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره
سلام كریم سیدان
راوێژكار و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
5/11/2010
|