ئەمرۆ 3ی3ی2020 بەسەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر حسن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوەچوو، دوای گەنگەشەکردنی پرس و بابەتەکان و دیارکردنی رێکاری شەرعی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا ئەم دەرەنجامە بۆ رای گشتی راگەیێندرا:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (covid 19) ، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له رۆژی سێشه‌ممه 3/3/2020 به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای تاوتوێكردنی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا:
یه‌كه‌م: ئه‌ركێكی شه‌رعی یه كه هاوڵاتیان به وردی پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن تایبه‌ت به خۆپارێزی له په‌تای كۆر‌ونا.
دووه‌م: به پێی شه‌رع ناتوانرێت له ئێستادا وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان ڕابگیرێت، ته‌نیا له‌و شوێنانه نه‌بێت كه به دڵنیاییه‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ بڵاوبۆته‌وه و ده‌بێته ( په‌تا- وباو) ده‌كرێت به‌شێوه‌ی كاتی تا كۆتاییهاتنی ڤایرۆسه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و لێژنه‌ی فه‌توای سنوره‌كه نوێژی به جه‌ماعه‌ت وتاری هه‌ینی ڕابگرن.
سێیه‌م: كۆبوونه‌وه ئاینی وكۆمهلایهتیهكانی دیكه‌ی وه‌ك: (ئیسڕاو میعراج، مهولودخوێندنهوه، ئاهه‌نگه‌كانی بووك گواستنه‌وه، مه‌ڕاسیمی پرسه‌دانان ) به پێویستیه‌كی شه‌رعی ده‌زانین له‌م بارودۆخه‌دا له هه‌موو شوێنێك رابگیرێن، له پرسه‌دا ته‌نیا به‌شداری شووشتن و نوێژكردن و ناشتنی ته‌رمه‌كان بكرێت، وه‌له سه‌ر گورستان كۆتایی به پرسه‌كه بهێنرێت.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه به فایرۆسی (كۆر‌ونا) گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پله‌ی( شه‌هید) یان هه‌یه،وه لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌رپرسه له رێكاره‌كانی به‌خاكسپاردنی به پێی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن یان مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه ده‌توانن ئه‌و ماوه‌یه تا نه‌خۆشییه‌كه ده‌ڕوات به‌شداری نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: پێویسته سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به وانه‌گوتنه‌وه‌ی ئایینی شه‌وانه‌و رۆژانه له مزگه‌وته‌كان و ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی فێركردنی قورئان و بابه‌ته‌كانی ئایینه‌كانی دیكه له‌م قۆناغه هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌كان رابگیرێت.
حه‌وته‌م: سه‌ردانی نه‌خۆش نه‌كرێت چ له ماڵه‌وه یان له نه‌خۆشخانه، به ( ته‌له‌فۆن) وه‌یا به ( نامه) ئه‌م سوننه‌ته ئه‌نجام بدرێت.
هه‌شته‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدایه به تایبه‌ت له ئێرانه‌وه، واجبێكی شه‌رعیه كه به زووترین كات سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كه‌و پاراستنی خۆیان و خێزان و هاولاتیان، به پێچه‌وانه گوناهبار ده‌بێت.
نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك گومانی ئه‌م ڤایرۆسه له خۆی بكات، حه‌رامه تێكه‌ڵی و سه‌ردانی خه‌ڵك بكات ته‌نانه‌ت بۆ (جومعه و جه‌ماعه‌ت ) تیش بێت، به‌ڵكو پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.
ده‌یه‌م: داوا له وتاربێژه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین له‌و ماوه‌یه‌دا وتاری هه‌ینی كورت بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پاكوخاوێنی مزگه‌وته‌كان زیاتر ڕابگیرێت و، ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكه‌ن ده‌ستنوێژه‌كانیان له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
له كۆتاییدا: وێرای نزا و پارانه‌وه‌مان كه خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان پارێزاراو بكات، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌به‌ست له‌و رێكاره شه‌رعیانه خۆپاراستنه و رێكاری كاتین ، به پێویستی ده‌زانین وره‌مان به‌هێز بێت و پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستین و تۆبه و ئیستغفاری زیاتر بكه‌ین و هاوكاری یه‌كتر بین، هه‌میشه له دوعا‌و پاڕانه‌وه و خێر‌و سه‌ده‌قه‌كردن به‌رده‌وام بین.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
3 ی ئاداری/2020 زاینی – 8ی ره‌جه‌بی 1441 كۆچی
13 ی ره‌شه‌می 2719 كوردی |