ئەمرۆ 4ی3ی2020 مامۆستا مەلا رەشید ئەورەحمان بەهۆی نەخۆشیەوە لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی مەرحوم مامۆستا مەلا رەشید ئەورەحمان
بە ڕازی بوون بە قەدەری خوای گەورە ئەمرۆ 4ی3ی2020 هەواڵی کۆچی دوایی زاناو خواناس و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا (مەلا رەشید ئەورەحمان كانی گوڵی )یمان، پێگەیشت و دڵگران و خەفەتباری کردین، کە دوایی نەخۆشیەکی درێژ خایەن کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی وێڕای ئەوەی پێشنوێژی خانەقای مەحوی بووە لەهەمان کات زاناو مامۆستایەکی بەتوانای رێبازی خزمەت بە شەریعەت و زانستە ئیسلامیەکان و کاری فەتوا بوو، بەردەوام لەرێی ئامۆژگاری و مزگەوت جێدەستی دیارو بەرچاوو بووە، بۆیە لەدەستدان و وەفاتی کەلێن و کارەساتێکی گەورەیە.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و زانایانی ئایینی و خانەوادەی بەرێزی مامۆستای رەحمەتی و کەس و کاری دەکەین، لەخوای میهرەبان داواکارین سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی مامۆستای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی3ی2020 |