ئه‌مه جاری یه‌كه‌مم نییه كه له‌سه‌ر ژینگه پارێزی بنووسم و له رِووی ئایینه‌وه باسی لێ بكه‌م، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه له نووسینی ئهمرِۆمدا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر، وێرِای بیرهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌قی پرِبههای ئایین، كورته باسكردنێكی ده‌ڤه‌ری بارزانه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی نزدیكی زیندوو له به‌رده‌ستماندا، كه هه‌ر كه‌سێك رێگه‌ی بكه‌وێته ئه‌وده‌ڤه‌ره سه‌ربه‌رزه‌ی لانكه‌ی شێران، زۆر به جوانی ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، گومانیشی تێدانییه كه به پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له‌ودیو ئه‌م كاره پیرۆزه‌وه‌یه، به‌ده‌ر له‌و هه‌وڵ و كۆششه بێ وچانانهی زێره‌ڤانی ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی سنوور و ژینگه پارێزی و ده‌زگا حزبی و حكوومییه‌كان، لایه‌نێكی رۆحیی گه‌وره هه‌یه، كه ئه‌ویش خۆی له‌و برِوا قووڵه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه دهگهرِێتهوه بۆ وابه‌سته‌ییه‌كی بێ سنووری دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه به ئایینه‌وه، كه كاتی خۆی جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی ره‌حمه‌تی، كۆمه‌ڵێك شتی حه‌رام كردووه، كه خه‌ڵك زۆر به وابهستهگییهوه پێیانه‌وه به‌ندن، وه‌ك حه‌رامكردنی داربرِین و راوكردن و تاراندنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری كێوی، كه گومان له‌وه‌یشدا نییه كه ئه‌وپه‌روه‌رده مه‌زنه دهگهرِێتهوه بۆ دارِشتنی كه‌سایه‌تی ئایینی ئه‌و خانه‌واده‌یه، كه مامۆستایه‌تی گه‌وره‌یان لهوپێغهمبهرهوه وه‌رگرتووه(د.خ)كه بۆخۆی میهره‌بانی بووه و بۆ میهره‌بانی هاتووه و ژیانی پرِ له به‌خششی پرِیهتی له نموونه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه (عهبدولاَی كورِی مه‌سعود(ر)بۆمان دهگێرِێتهوه، كه جارێكیان، له گه‌شتێكدا، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووین(د.خ)له دووركهوتنهوهیهكیدا لێمان بۆ ئه‌نجامدانی پێداویستتییهكی خۆی، (حوممهره)یه‌كمان بینی - په‌له‌وه‌رێكه وه‌ك چۆله‌كه پاساری - كه دوو بێچووی خۆیی له‌گه‌ڵ بوو، ئێمه‌یش دوو بێچووهكهیمان لێ ساند و ئه‌ویش ده‌ستی كرد به خۆ به‌زه‌ویدا دان و خۆ گلاندن، كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ئه‌وه‌ی بینی، فه‌رمووی: ئه‌وه كێ سزای ئه‌م په‌له‌وه‌ره‌ی داوه؟، به هۆی زه‌وت كردنی بێچووهكانیهوه؟، بۆیی بهێننه‌وه).
(بارزان) ئه‌و دهڤهرهسهبهرزهی راوچی لێ نابینرێت
رۆژی هه‌ینی رابردوو، رووم له‌وده‌ڤه‌ره كرد، بۆسه‌ردانی بهرِێز خاڵ(ئه‌حمه‌د مه‌لاسوار)، پێشمه‌رگه‌ی ماندوو نه‌ناسی شۆرِشی ئهیلوول، كه ماوه‌یه‌كه ململانێیه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا و ئه‌وه‌ی له خزمه‌تیدا داده‌نیشیت له قسه‌ی خۆشی تێر نابێت و به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه حاتهمانه پێشوازییه‌كی خاكیت لێده‌كات و سه‌رباری ئازاری خۆیشی، دهتگێرِێت به‌ناوچه‌كه‌دا، كه پێم خۆشه لێره‌وه ده‌ست پێبكه‌م، كه هه‌ر ده‌گه‌یته ئه‌وسنووره، به‌وه بۆت جیا ده‌بێته‌وه، كه ده‌بینیت (كه‌و) و (سمۆره) و (كه‌ڵ) و (بزن)ـه كێوی له‌و ناوه‌دا به ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیانه، مه‌گه‌ر تۆ یه‌قه‌ی ئه‌وان بگریت، ده‌نا ئه‌وان زۆر له تۆ بێ نیازن، كه به دووری نازانم ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر سلێمان(س)ئاسا كه‌سێك هه‌بوایه زمانی ئاژه‌ڵی بزانیایه، بۆمانی باس ده‌كرد، كه چۆن له ده‌ڤه‌ری بارزان مهرِ و بزن و مانگا و قه‌ل و كه‌ڵه‌شێر و مریشكی نێو گونده‌كان، ئێره‌یی به هاوشێوه كێوییه‌كانیان ده‌به‌ن! .
باوهرِتان بێت ئه‌ودیمه‌نه جوانانه وا له مرۆڤ ده‌كات، كه قینی له گۆشت خۆری خۆیشی بێته‌وه و زۆربهگهورهییهوه، له‌م رووه‌یشه‌وه، له(غاندی)بنوارِێت، كه جه‌نابی، رووه‌كی ده‌خوارد و خۆی له گۆشت خواردن ده‌پاراست!، ئاخر ره‌نگه لێره‌دا هه‌ندێك بڵێن: مه‌لا دیاره تۆ شوێنانت نه‌دیوه!، ده‌نا سه‌دان شوێنی پارێزراو هه‌یه له دنیا، منیش ده‌ڵێم: راست ده‌كه‌ن، بهلاَم من له كوردستان ده‌ژیم و له كوردستانیش ده‌دوێم و باسم له نێو ولاَتێكه، كه هه‌میشه ئاور و ئاسن تیایدا هه‌بووه و هه‌یه و پرِیشێتی له ملهورِی وا، كه خۆی له ژوور یاساوه داده‌نێت و ئاسمانیش به چاتۆڵ ده‌زانێت و له هه‌موو كات و سات و شوێنێكدا، به‌رپرسی چه‌كداری خاوه‌ن حیمایه‌ی وامان تێدایه، كه وه‌ك ته‌ونی جاڵجۆڵهكه له یاساكان دهنوارِێت و زۆر به‌داخیشه‌وه گه‌ربیه‌وێت ئیشه‌كه‌ی به ئاسانی بۆمهیسهردهێت و ده‌چێته‌سه‌ر. لێره‌دا كه باسی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌م، باسم له لایه‌نه رۆحیی و كاریگه‌رییه كه‌یه‌تی، كه زۆر گه‌وره‌تره له ترسی لێپێچانه‌وه. باسم له برِوا بوونی چه‌ق دابه‌ستووه به فه‌توا و فه‌رمانه‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا، كه ئێستا جه‌نابی سه‌رۆكیش زۆر به پیرۆزه‌وه لێی دهرِوانێت و ره‌فتاری پێ ده‌كات و سزای توندیش دانراوه بۆسهرپێچی كار، چونكه گومان له‌وه‌دا نییه، كاریگه‌رییه رۆحییهكه له ژوور هه‌موو كاریگهرییهكهوهیه، ئاخر مه‌گه‌ر هه‌رموسڵمانێك كه ده‌چێت بۆحهجی ماڵی خوا و (مه‌ككه) و (مونا) و (موزده‌لیفه) و (عه‌ره‌فات) و پاشان (مه‌دینه) ده‌بینێت، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رناكه‌وێت كه ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌رع به حه‌رام ناوی بردوون، چۆن پارێزراون؟، كه ههرلێرهیشهوه به دووری نازانم له ده‌ره‌نجامی ئه‌م بهراوردهیشمدا، بكه‌ومه به‌ر ره‌حمه‌تی زۆرێك له‌وانه‌ی كه تا رواڵه‌ت په‌روه‌ری وێستابێت، هیچ ئاماده‌ییه‌كیان تێدانییه بۆ بهگهرِخستنی عه‌قڵ و هه‌ستی تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كان، ههربۆیهكه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، بۆ ئه‌وانه‌ی گوێ به گوتاری عه‌قڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وه بێنمه‌وه بیر، كه هه‌مان ئه‌وقورئانه‌ی، كه شام، به موباره‌ك داده‌نێت، ئاماژه بۆموبارهكێتی، كوردستانیش، ده‌كات!، وه‌ك ئاماژهیشم پێكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، به دووری نازانم، له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی ئه‌مجاره‌ی من، هه‌ندێك نارِهزایی به‌رزببێته‌وه و ببێته توێشووی چه‌ند دیوه‌خانێك، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، كه ده‌مێك ساڵه، له ههقیاندا، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و متمانه‌یه‌ی، كه له‌سه‌رچاوه ئایینیه، عه‌ره‌بییه‌كان، تێناگه‌ن و به‌رده‌وامیش، ئه‌وه‌یان لێ به‌دیارده‌كه‌وێت، كه به باشیی له نووسین و گوتاری كوردییش تێناگه‌ن و ئاماده‌ییشیان تێدا نییه، كه لهوقاوغهی تێیدا هه‌ن، ده‌ربچن و ئه‌وجۆره بیركردنه‌وه تهسكانهیشیان، وه‌لا بنێن، كه بۆیان بۆته مۆرك و له سێره و روانگهدان، بۆهه‌ركه‌سێك، كه بۆدهربازكردنی هاولاَتیانی كوردستان، بیرێكی دیكه‌ی، تازه‌گه‌ری ئایینی، یان رۆشنبیری، یان بهرهوشارستانییهت بردنی كوردستانیان پێ هه‌بێت، له كاتێكدا، كه بۆخۆیان، وه‌ك گوتمان، له نێو زۆنگاوی لاسایی كردنه‌وه و خۆ له یاد كردن و بۆ عه‌ره‌ب و بۆ داگیركه‌رانی كوردستان ده‌تلێنه‌وه و ئه‌گه‌ر باسی كه‌سایه‌تی و مێژووی پرِله سه‌روه‌ری ناوچه و خانه‌واده‌یه‌ك بكه‌یت، دنیات لێ تێده‌گه‌یێنن و هه‌زار ناو و نهتۆرهت لێ ده‌نێن!.
ده‌ڵێم: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه لهوبرِوایهدام، كه خاوه‌نی ئهوعهقڵهداخراوانهی، كه ئاماده‌ن مێشێك بكه‌ن بهگامێشێك و گه‌ر بۆیان برِهخسێت له چركه‌ساتێكدا، هه‌موو خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه، بكه‌نه قوربانی تێركردنی حه‌زێكی كاتیی خۆیان و ئایین لای ئه‌وان، یان، بریتییه له چه‌ند ئاكارێكی كورت بین، بۆ ئاوه‌دانكردنی ماڵی دنیایان، یان به خه‌یاڵی خۆیان، له‌سه‌رحسابی ئهودنیایان، ئه‌م دنیا فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
خاكی(موباره‌كی)كوردستانه، كه (نوح) پێغه‌مبه‌ری لێگیرسایهوه
ئه‌ی ئه‌وه‌نییه، كه خوای گه‌وره و میهره‌بان، له زۆر شوێنی قورئاندا، باسمان له داستانی پێغه‌مبه‌ران بۆده‌كات و یه‌كێك له‌و چیرۆكه قورئانیانه‌ی زۆری له‌سه‌ر گوتراوه و لای ئێمه و لای سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی ئایینه ئاسمانییه‌كان، به هه‌ند وه‌رگیراوه، باسه‌كانی په‌یوه‌ست به نووح پێغه‌مبه‌ره(س)، كه به‌ته‌نها، ناوی ئه‌و، (43)جار، له قورئاندا هاتووه و له ئایه‌تی، 23- 29ی، سوره‌تی(المؤمنون) دا، ده‌فه‌رموێت: (به‌راستی ئێمه نوحمان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی نارد بۆ نێو قه‌ومه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ویش پێی گوتن: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی من، خوای تاك و ته‌نیا بپه‌رستن و عیباده‌تی بۆبكه‌ن، بزانن، كه هیچ خوایه‌كی دیكه‌ی به‌ده‌ر له ئه‌و تان نییه بۆپه‌رستن ببێت، ئه‌رێ ئێوه ته‌قوای خوا ناكه‌ن؟(+)، له‌به‌رامبه‌ردا، خه‌ڵكه بێ برِواكهی قه‌ومه‌كه‌ی، بهسهرسورِمانهوه گوتیان: ئه‌م كابرایه له‌وه تێناپهرِێت، كه مرۆڤێكه، وه‌ك ههرمرۆڤێكی دیكه و ده‌یه‌وێت به‌م قسانه‌ی فریوتان بدات وخۆیتان له‌سه‌ر گه‌وره‌بكات، گهربوایه و خوا ویستیاری ناردنی پێغهمبهربوایه، فریشته‌یه‌كی ده‌نارد!، ئێمه له باوانی خۆمان شتی وامان نه بیستووه(+)ئه‌م كابرایه شێت بووه و جنۆكه ده‌ستی لێوه‌شاندووه، ده په‌له‌ی لێ مه‌كه‌ن، بزانن دوای ماوه‌یه‌كی دیكه چی لێ به‌سه‌ر دێت(+)، ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من، سه‌رم بخهبهسهریاندا، كه ده‌بینی، ئه‌وان به‌درۆم ده‌خه‌نه‌وه(+)، ئیدی خوای گه‌وره، نیگای بۆنوح(س)، نارد و پێی فه‌رموو: كه‌شتییه‌ك دروست بكه، له ژێر چاو و چاودێری و رێنمایی و نیگای ئێمه‌دا، ئه‌وكاته‌ی، كه تورِهیی گه‌یشته سنووری خۆی و ته‌نوره‌كان پرِبوون له ئاو و هه‌ڵچوون و قوڵپیاندا، له ههردوورهگهزهی نێر و مێ جووتێك باربكه و بیانخه‌ره نێو كه‌شتییه‌كه‌ت و خزمه‌كانی خۆیشت، ئه‌وانه‌یان نه‌بێت، كه خه‌شمی خوایان پێشایانه و پێشتر له ده‌ره‌نجامی به‌دكاری و بێ برِواییانهوه، شایانی برِیاری توورِهی خوابوون، باسی ئهوانهیشم بۆنهكهیت، كه سته‌میان له خۆیان كردووه، چونكه ئه‌وان ده‌خنكێن و به خنكان ده‌چن(+)، ئه‌وكاته‌ی، خۆت و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتدان، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ت دانیشتن و ئاماده‌بوون بۆجووڵه، بڵێ: سوپاس بۆئهوخوایهی له قه‌ومه سته‌مكاره‌كه، ده‌ربازی كردین و بشڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له شوێنێكی موباره‌ك بمگیرسێنهوه و نیشته‌جێم بكه، چونكه تۆباشترین كه‌سی، كه مرۆڤ له شوێنی باش دهحهوێنییهوه و دایده‌به‌زێنی).
خوێنه‌ری هێژا: هه‌رلێره‌وه ئێوه‌ی بهرِێز بانگ ده‌كه‌م بۆ زانستیی ته‌فسیری قورئان، كه زانایان پێمان ده‌فه‌رموون: (قورئان هه‌ندێكی هه‌ندێكی دیكه‌ی تهفسیردهكات)، به‌مانا له گهرِانهوهدا بۆ نێو قورئان، له خۆیدا ده‌توانین مانا و تێگه‌یشتن و رێنمایی ته‌واو وه‌ربگرین، كه به زۆریی ئه‌مه‌یش پله‌ی یه‌كه‌می زانستیی ته‌فسیر وه‌رده‌گرێت و له هه‌موو جۆره تهفسیرێكی دیكه‌ی قورئان، له پێشتره، ههربۆیهكه، كه ده‌مانه‌وێت بزانین داخۆ ئه‌وشوێنه(موباره‌كه)كوێ بووه كه نوح (س) و كه‌شتییه‌كه‌ی له‌نگه‌ریان لێگرت؟، ده‌چینه خزمه‌ت، ئایه‌تی44ی، سوره‌تی (هود)، كه له‌وێدا وهلاَمهكه ده‌بیستین و ده‌بینین، له دوای باسه‌كانی نوح(س)، ده‌فه‌رموێت: (فه‌رمان ده‌ركرا بۆ زه‌وی و پێی گوترا چیدی ئاو ده‌رمه‌كه و ئاوه‌كه‌ت به قووتا ببه‌ره‌وه و بیخۆره‌وه و نقوومی بكه‌ره‌وه، ئه‌ی ئاسمان، تۆیش چیدی مه‌بارێنه و بارینهكهت راگره، ئاو راوێستا و كۆتایی تۆفانه‌كه هات و كه‌شتییه‌كه، له‌سه‌ر چیای گووتی گیرسایه‌وه و گوترا: دووری بۆئه‌وكه‌سانه‌ی، كه سته‌مكار بوون). به‌م شێوه ده‌بینین، كه‌شتییه‌كه‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر(س)، له‌سه‌ر ئه‌و چیای گوتییه گیرسایه‌وه، كه ده‌كه‌وێته باكووری كوردستان و نزیكی باژێرِێكه، كه ئێستایش پێی ده‌گوترێت: شهرنیخ، كه‌وابوو، شوێنه موبارهكهكه، بریتی بوو له خاكی كوردستان، ههربۆیهكه لێره‌دا ده‌پرسین: باشه چی وای له موسڵمانانی جیهان و بگره خۆیشمانی پێوه، كردووه، كه هه‌موو موباره‌كه‌كانی نێو قورئان، به موباره‌ك بزانرێت و خاكی كوردستان موباره‌ك نه‌بێت؟.
خوێنه‌ری بهرِێز: لێره‌وه پێم خۆشه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش له ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، سوودێك لهوپهروهرده رۆحییه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان بكه‌ین، ئه‌م چه‌ند ده‌قه دێنمه‌وه بیری ئێوه‌ی بهرِێز، سابه‌ڵكو یارمه‌تی ده‌ربێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌یش شتێك ژینگه‌كه‌مان بپارێزین و بزانین ئێمه‌ی موسڵمان له هه‌موو كه‌س زۆرتر داوای ئه‌وه‌مان لێ كراوه، كه ئاگامان له خاك و نیشتمان و ژینگه‌مان بێت.
لایه‌ك له به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌ئاژه‌ڵ
1: (پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌لای وشترێكدا رابورد، كه لهبهرلهرِ و لاوازی، پشتی به سكییه‌وه نووسابوو!، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، فه‌رمووی: (له ده‌رهه‌ق ئه‌م ئاژه‌ڵه بێ زمانانه، له خوا بترسن، ئه‌وكاته‌ی توانای باربردنیان هه‌یه، به‌كاریان بێنن بۆسواربوون و گواستنه‌وه و باربردن بۆتان، هێشتا له گهرِیشدا بن، بوار و ده‌رفه‌تیان پێبده‌ن كه پشوو بده‌ن)، كه به بۆچوونی من ده‌كرێ ئه‌مه دابنرێت به یاسای خانه‌نشین كردنی ئاژهلاَن، كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دایدهرِێژێت، كه ده‌فه‌رموێت: هێشتا له توانایاندا مابێت وازیان لێبهێنن.
2: (رۆژێكیان پیغه‌مبه‌ر(د.خ)، چووه نێو باغه خورمای كابرایه‌كی مهدینهییهوه، له‌وێ وشترێكی بینی، كه هه‌رچاوی به پێغهمبهركهوت، بۆلای جۆشا و فرمێسك له چاوه‌كانی هاته‌خواره‌وه، دیتنی دیمه‌نه‌كه وای له پێغهمبهركرد(د.خ)، كه لێی نزدیك ببێته‌وه، هه‌ر كه گه‌یشته لای، وشتره‌كه هات به‌گوێی پێغه‌مبه‌ردا چرپه‌یه‌كی كرد و ئه‌ویش ده‌ستی به‌سه‌ر پشت و كڵۆت و سهریداهێنا و به‌وه ببێده‌نگ و ئارام بووه‌وه، ئیتر پرسیاری كرد، كه ئه‌م وشتره هی كێیه و كێ خاهنیهتی؟، لاوێكی مه‌دینه‌یی هات به‌ده‌میه‌وه و گوتی: هی منه، لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، فه‌رمووی: له به‌رامبه‌ر ئه‌م بێ زمانه‌دا بۆ له خوا ناترسی؟، نازانی هاتووه سكالاَت له ده‌ست ده‌كات و پێم ده‌ڵێ: كه تۆ زۆر ماندووی ده‌كه‌یت و زێده‌تر له‌وه‌ی له توانایدایه ده‌ی رِهتێنی!). وه‌رن با به وردی له قورئانی پرِله به‌خشش بنوارِین، تا بزانین چۆن ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه له كۆی 114سوره‌تی قورئان، چه‌ندیان به نێوی رووه‌ك وئاژهڵهوه ناونراون؟ كه ئه‌وانه پێكهاته‌ی سروشتن، فه‌رموون ته‌ماشاكه‌ن:
یه‌كه‌م: ناوی ئاژه‌ڵ:
أ: ناوی هه‌ندێك ئاژه‌ڵ كه سوره‌تیان به ناوه‌وه نراوه:
1: سوره‌تی(بقرة)چیل.
2: سوره‌تی(أنعام)ئاژه‌ڵ.
3: سوره‌تی(فیل)فیل.
4: سوره‌تی(عادیات)ئه‌سپ.
5: سوره‌تی(نحل)مێش هه‌نگ.
6: سوره‌تی(نمل) مێرووله.
7: سوره‌تی(عنكبوت)جاڵجاڵۆكه، ته‌ڤن پیرك.
ب: ناوی هه‌ندێك ئاژه‌ڵ كه له نێو هه‌ندێك ئایه‌تدا باس كراون:
1: (أسد)شێر.
2: (حمار)كه‌ر.
3: (إبل)هوشتر.
4: (حوت)ماسی.
5: (غنم)په‌ز، مهرِ.
6: (قرد)مه‌یموون.
7: (كلب)سه‌گ.
8: (فراشة)په‌پووله.
9: (جراد)كولله.
10: (ذئب)گورگ.
11: (غراب)قه‌له‌ره‌ش.
12: (هدهد) پهپوسڵێمانكه.
13: (حیة وثعبان)مار.
14: (بعوضة)مێشووله، پێشكه.
15: (ذباب)مێش.
16: (ضفدع)بۆق.
دووه‌م: ناوی هه‌ندێك رووه‌ك له قورئاندا:
أ: ناوی هه‌ندێك رووه‌ك كه بوونه‌ته ناو بۆ هه‌ندێك سوره‌تی قورئان:
1: سوره‌تی(تین)هه‌نجیر.
ب: ناوی هه‌ندێك رووه‌ك كه له نێو هه‌ندێك ئایه‌تدا باس كراون:
1:(زیتون)زه‌یتوون.
2: (عنب)ترێ.
3: (عدس)نیسك.
4: (بصل)پیاز.
5: (نخیل)خورما.
6: (اثل)ئه‌سل.
7: (ثوم)سیر.
8: (نبق)نه‌بگ، وه‌ك(گۆیژ)وایه.
9: (ریحان)رێحانه.
10: (خیار)خه‌یار.
11: (حنطة)گه‌نم.
12: (كافور وزنجبیل)كافور.
13/ (طلح) مۆز.
سێیه‌م: ناوی هه‌ندێك دیارده‌ی سرووشتی له قورئاندا:
أ: ناوی(كات و سه‌رده‌م) كه بوونه‌ته ناو بۆ هه‌ندێك سوره‌تی قورئان:
1: سوره‌تی(فجر)به‌یان، سپێدێ.
2: سوره‌تی(شمس)خۆر.
3: سوره‌تی(لیل)شه‌و.
4: سوره‌تی(ضحى)چێشته‌نگاو.
5: سوره‌تی(عصر)ئێوارێ.
ب: ناوی هه‌ندێك دیارده و شتی سرووشتی كه‌بوونه‌ته ناو بۆهه‌ندێك سوره‌تی قورئان:
1: سوره‌تی(حدید)ئاسن.
2: سوره‌تی(رعد)برووسك.
3: سوره‌تی(ذاریات)با.
4: سوره‌تی(نجم)ئه‌ستێره.
ج: ناوی هه‌ندێك جێگا، كه بوونه‌ته ناو بۆ سوره‌تی قورئان:
1: سوره‌تی(طور)توور، چیایه‌كه له ده‌شتی سینا، له فه‌له‌ستین.
2: سوره‌تی(بلد)مه‌به‌ست، پێی باژێری مه‌ككه‌یه.
3: سوره‌تی(احقاف)، ئه‌حقاف جێیه‌كه له نێودورگهی عه‌ره‌بی.
ئه‌مانه و به‌ده‌ر له ناوی ئهوجێگایانهیش، كه لـه نێو ئایه‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون و به‌ده‌ر له ناوی (باران) كه به چه‌ند جۆر هاتووه.
هه‌موو ئه‌و ناوانه كه باسیان هاتووه، ناوی سرووشتین و كه هه‌مووئه‌م بایه‌خه وا له‌تاكه‌كان ده‌كات، كه بایه‌خ بدات به سرووشت و ژینگه.
لایه‌ك له بایه‌خدانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به به‌رهه‌م هێنانی زه‌وی:
كاتێك كه ئێمه سه‌یری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌كه‌ین، له‌گه‌لێك جێ‌دا فه‌رمان ده دات به چاندنی زه‌وی و بایه‌خ پێدانی بهكشتووكاڵ، وه‌ك له‌هه‌ندێك فه‌رمووده دا ده‌فه‌رموێت:
1: (ما من مسلم يغرس غرسا، أو يزرع زرعا، فيأكل منه طير أو إنسان أو بهيمة، إلا كان له به صدقة)(1).
واته: (هیچ موسڵمانێك نییه كه دارێك بنێژێ، یان شینایهتییهك بچێنێ و له ده‌ره‌نجامدا، په‌له‌وه‌رێك یان مرۆڤێك یان ئاژه‌ڵێك لێی بخوا، ئه‌وا بۆئهوكهسه به خێر ده‌نووسرێت).
2: (ما من مسلم يغرس غرسا، إلا كان ما أكل منه له صدقة، وما سرق منه له صدقة، وما أكل السبع منه فهو له صدقة، وما أكلت الطير فهو له صدقة، ولا يرزأه أحد (أي لا ينقصه ويأخذ منه) إلا كان له صدقة). وفي رواية له: إلى يوم القيامة((2).
واته: (هیچ موسڵمانێك نییه كه دارێك بنێژێ، كه هێنده‌ی لێی بخورێت بۆئه‌و خێره، هێنده‌ی لێی بدزرێت بۆئهوخێره، ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بیخوات لێی بۆئه‌و خێره، ئه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ر لێی بخوا بۆئه‌و خێره، هیچ لێ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك رووی تێناكات، كه بۆئه‌و به خێر نه‌نووسرێت).
3: وعن رجل من أصحاب النبي(ص)، قال: سمعت رسول الله(ص)، بأذني هاتين يقول: (من نصب شجرة، فصبر على حفظها، والقيام عليها حتى تثمر، فإن له في كل شئ يصاب من ثمرها صدقة عند الله عز وجل )(3).
واته: (یه‌كێك له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)بۆمان دهگێرِێتهوه، ده‌فه‌رموێت: به‌م دوو گوێچكه‌ی خۆم له پێغه‌مبه‌رم بیستوه، كه فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌س دره‌ختێك بنێژێ و راست كاته‌وه و دانی ئارام به خۆدا بگرێت، له پاراستن و هێوهت كردن و بهرِێوهبردنیدا، تا دێته به‌رهه‌م به هه‌رشتێك كه تووشی به‌ر و بوومهكهی دێت بۆئه‌و به‌خێر ده‌نووسرێت له لای خوا).
4: روى الإمام أحمد في مسنده والبخاري في (الأدب المفرد) عن أنس(ر)أن النبي(ص)قال: إن قامت الساعة، وفي يد أحدكم فسيلة، فإن استطاع ألا تقوم حتى يغرسها، فليغرسها)(4).
واته: ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌ده‌كه‌یدا و ئیمامی بوخاری له كتێبی ئهدهبولموفرهددا بۆمان دهگێرِنهوه له ئه‌نه‌سی كورِی مالیكه‌وه(ر)كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر كۆتایی ژیان هات و بوو به‌رۆژی كۆتایی به‌ژیان هاتن و له‌وكاته‌دا نهمامێكت به ده‌سته‌وه بوو، خه‌ریك بوو ده‌ت ناشت، ئه‌گه‌ر ده‌تتوانی نه‌یه‌ڵی و فریادهكهوتی و كاتت به ده‌سته‌وه مابوو، نه‌كه‌ی ئهورۆژی ژیان كۆتایی پێهاتنهت لێبێت و نه‌مامه‌كه بنێژه).
خوێنه‌ری بهرِێز: وابزانم ئه‌م ده‌قانه زۆر له‌وه روونترن كه هیچ راڤه‌كردنێكی منیان بوێت، ببینن، بایه‌خ به ئاژهڵدانهكه و پاراستنیان ده‌گاته چ ئاستێك كه كابرا بۆخۆی ره‌ز و باغ، به‌رهه‌م بێنێت، كه‌چی هه‌رچه‌ندی لێبخورێت، بۆئه‌و خێره، جا كه موسڵمانیش به‌م په‌روه‌رده‌یه گۆش بوو، بێگومان نایه‌ت (ته‌ڵه) و (دا‌و) بنێته‌وه و سێرهبگرێت له ئاژه‌ڵه‌كان و خه‌ریكی له ناو بردنیان بێت، به‌تایبه‌تی كه ده‌بینین له ده‌قێكیاندا وشه‌ی(سبع)به‌كاردێنێت، كه مه‌به‌ست پێی ئاژه‌ڵی كێوی گۆشت نه‌خوراوه، كه هه‌ر لێره‌وه تێده‌گه‌ین تاچه‌ند بایه‌خدان به ئاژه‌ڵ، به‌رله‌وه‌ی كاری خه‌ڵكی دیكه‌بێت، هی ئێمه‌ی موسڵمانه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هه‌موو هیوا دروستكردنهیش له به‌رده‌مدا كه ده‌بینین، كابرا ئه‌گه‌ر زانی، قیامه‌ت دێت پێویسته ئاگای له‌وه‌بێت نهمامهكهی بچێنێت و بێ هیوانهبێت، دیاره گه‌وره‌یی ئهوكهسایهتییهی ده‌ڤه‌ری بارزان(جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د)، له‌وه‌دایه كه زۆر به وردی ئاگای له‌م ده‌قانه بووه، بۆیه وابهتهنگ ژینگه‌وه هاتووه و زانیویشێتی له (راو)نه‌كردن و بایه‌خدان به باغ و ره‌ز و شینایه‌تی و داروباری سرووشتیدا، نا بهرامبهرییهك هه‌یه، بۆیه‌كه هێنده په‌یوه‌ستی كردوونه‌ته‌وه به بایه‌خه ئایینییه‌كه و به به ده‌ستهێنانی پاداشت، كه ئه‌وه‌تا ئێستایش گوند نشینه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، به‌ده‌ست ئه‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره كێویانه‌وه، زۆریان بۆهاتووه و خۆ راگرانه رێز داده‌نێن بۆ بۆچوونه‌كانی جه‌نابی شێخی ره‌حمه‌تی و هێند به به‌هاوه سه‌یری ده‌كه‌ن گوێ به زیانه مادییه‌كانیان ناده‌ن، كه پێم وایه ئاورِ لێدانهوهیهكیان ده‌وێت.
په‌راوێز:
(1-4) (سلسلة الاحاديث الصحيحة، ج1 ص36-47،ط مكتبة المعارف).
(خه‌باتی ژماره، 3632هه‌ینی3/12/2010لاپهرِه11). |