رۆژی 13ی3ی2020 مامۆستا مەلا رسول بازوێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا رسول بازوێ
بە رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی ماۆمستا مەلا رسول بازوێ)مان پێ گەیشت، کە ساڵانێکە لەخزمەتی ئیسلام و موسڵمانان درێغی نەکردووەو هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوەی دەڤەرەی پشدەر لەرێی ئامۆژگاری و گەیاندنی پەیامی جوانی ئیسلام خزمەتی کردووە.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە لقی پشدەری یەکێتی زانایان و خانەوادەی مامۆستای رەحمەتی و خزم و دۆستانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین جێگەی مامۆستا بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بە خانەوادەی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی3ی2020 |