لەژێر دروشمی (خۆپاڕێزی باشترە لە چارەسەری) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پێنج خاڵی تایبەت بە هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە کە بریتین لە:
_ پێویستە دان بەخۆدا بگرین و بەئارامی و هیممەت بەرزی و ئومێدەوە لە ئایندە بڕوانین.
_ زۆر گرنگە ماوەی مانەوەمان لە ماڵ بکەینە وێستگەی بەخۆداچوونەوەو رامان و راستکردنەوەی نیەت و کردارمان لەگەڵ خوای گەورە.
_ لەم کاتەدا وەک هەڵمەتێکی رۆحی و ئیمانی پێویستە بەردەوام نزای خێر بۆ سەلامەتی و دەفعی بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر کوردستان بکەین.
_ رووبهڕوو بوونهوهی مهترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بهرپرسیاریهتێكی هاوبهشهو پێویسته هەمووان هاوکار بین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.
_ جێبهجێكردنی رێنماییه تهندروستیو ئهمنیو ئیداریهكان ئەرکێکی هەرە پێویستی ئەم قۆناغەیە. |