بەهۆی کۆچی دوایی دایکیانەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا جوهر حەدێ بەڕیوەبەری ئەوقافی ئاکرێ دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەریز مامۆستا مەلا جوهر حەدێ
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی (دایکی) بەڕیزتانمان پێگەیشت و هاوبەشی خەمتانین.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی بەریزتان و خزم و دۆستان دەکەین، لەخوای گەورە داواکاری جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بە خانەوادەتان ببەخشێت و پاداشتی بەخیرتان بداتەوە.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲٦ی۳ی۲٠۲٠
هەر بەو بۆنەوە لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان پرسەنامەکی ئاراستە کردووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
پرسەنامە
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی( دایکی بەڕێز مەڵا جوهر حەدێ ) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ مان پێگەیشت، لێرەوە بە ناوی( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان ) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان و تەواوی خانەوادە و خزم و دۆستانیان دەکەین،
خۆمان بە هــــاوبەشی خەمیان دەزانین،
داواکارین خوای گەورە خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بەخانەوادەی بەرێزیان ببەخشێت و دوا ناخۆشيان بێت.
(إنا للە وإنا إلیە راجعون)
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان
۲٦ی۳ی۲٠۲٠ |