ئەمرۆ 4ی4ی2020 مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی کۆچی دوایی کردو، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێزی رەحمەتی مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی
بە رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی زاناو خواناس (مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی)مان پێگەیشت و هاوبەشی خەمتانین. مامۆستای رەحمەتی وێڕای ئەوەی کەسایەتی نیشتماندۆست و کۆمەڵایەتی بوو، لەهەمان کات زاناو مامۆستایەکی بەتوانا بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی بەریزتان و خزم و دۆستان دەکەین، لەخوای گەورە داواکاری جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بە خانەوادەتان ببەخشێت و پاداشتی بەخیرتان بداتەوە.
انا لله وانا الیه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
4ی4ی۲٠۲٠ |