لە پەیامێکدا کە ئاراستەی یەکێتی زانایان کراوە، بنەماڵەی مەرحوم مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی سوپاسی خۆیان ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکەن، لەبەرامبەر پرسەنامەو هەڵوێستی یەکێتی زانایان لەکاتی وەفاتی مامۆستای رەحمەتی.
لەبەشێکی سوپاسنامەکە هاتووە: ئێمە وەکو بنەماڵەی کۆچکردوو جەنابی (مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی) سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، کە لە وەها ساتێکی خەمناک و بەئازار بەسەرتان کردینەوەو پرسەو سەرەخۆشیتان ئاراستە کردین.
لە بەشێکی تری هاتووە: ئەو بەسەرکردنەوەیەی بەرێزتان وای کرد بەشێک لەو خەمەی هەمانە سووک بێتەوە. |