رۆژی (7/11/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی كاره‌ساته تیرۆریستیه‌كه‌ی كلێسای سه‌یده نه‌جات له به‌غدا كرد‌و، به ناوی زانایانی ئایینی كوردستانیش ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌و سه‌رجه‌م كاره تیرۆریستیه‌كان كرد، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی پهیامو بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
هه‌روه‌ها گووتی: ئامانج له‌و كارانه تێكدانی ئهمنو ئاساییشی هاووڵاتیانه‌و، نانه‌وه‌ی پشێوی‌و دووبه‌ره‌كیه له وڵات‌دا، بۆیه ئه‌ركی هه‌موومانه به‌ره‌نگاری ئه‌و جۆره بیر‌و بۆچوونانه ببینه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خالید ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، وێڕای به‌خێرهێنان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، گووتیشی: له‌و كاره‌ساته‌دا رۆڵی زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تیش وتاربێژانی كوردستان له وتاری هه‌ینی رابردوودا زۆر بوێرانه‌و حه‌كیمانه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌یان كرد‌و، جه‌غتیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان‌و جیهاندا كرده‌وه.
شایانی باسه قه‌شه به‌هنام گهگی شوانی كلێسای سریانی كاسۆلیكی له عه‌نكاوا ئاماده‌ی دیداره‌كه بوو. كه تێیدا هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایانی به گرنگ‌و زۆر ئیجابی وه‌سف كرد‌و، هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی زانایانی به هه‌نگاوی مه‌سئولانه دانا. |