بەیانی ئەمرۆ ۲۵ی٤ی۲٠۲٠ زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رسول محمد نادر سیوەیلی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان هاوخەمی و پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحيم
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (مەلا رسول محمد)مان پێگەیشت، و خەمباری کردین.
مامۆستا لەگەڵ ئەوەی زاناو کەسایەتیەکی دیارو دڵسۆز بوو، لەهەمان کات خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەرو هەوڵکەوتوێکی ئایینی و ئیداری و کۆمەڵایەتی بوو، ئەندامی کۆنگرەی دووەم و سێیەم و چوارەمی یەکێتی زانایان بووەو وەک راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی جێدەستی دیار بوو، بۆیە خزمەتەکانی مامۆستای رەحمەتی لەبەرچاوو دەمێننەوەو جێگەی رێزن.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و زانایان و خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لە شەفاعەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێ بەش نەبێت..
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲۵ی٤ی۲٠۲٠ |