رۆژی 23/4/2020 ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا -به ئۆنلاین- بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەئەنجامدا بڕی نیسابی زەكاتی بۆ ئەم ساڵ راگەیاند.
لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: دیاره پاره‌ی كاغەز لە ئێستادا بە كۆ دەنگی زانایان واجبە زەكاتی لێ دەربكرێت بە مەرجی خۆی، دوای گفتووگۆو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نیصاب به زێر یان به زیو ته‌خمین بكرێت، به زۆرینه‌ی ڕای ئه‌ندامه بەڕێزەكانی به باشی زانی كە به زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت، چونكە قیمەتی زیو لەم سەردەمەدا یەكجار دابەزیوە بەرانبەر قیمەتی زێڕ.
لەبەشێکی تری هاتووە: بڕی ئه‌ندازه‌ی (نصاب) زه‌كات به دیناری عێراقی لە ئێستادا بە (5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) مه‌زنده ده‌كرێت. واته: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج هه‌زار دینار) زه‌كات بدات.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26549
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=205&scheme= |