رۆژی 23/4/2020 ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا -به ئۆنلاین- بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، لەئەنجامدا رێژەی سەرفیترەو فیدیە بۆ ئەم ساڵ راگەیاند.
لە فەتوایەکە ئاماژە بەوەکراوە کە: زەكاتی (سه‌رفیتره) وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فەرزە له سه‌ر موسڵمانان و پێویستە له رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بدرێت، دروسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بدرێت و، باشترین كاتیش له دوایی پازده‌ی ره‌مه‌زانه.
لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: جه‌ماوه‌ری زانایان ڕایان وایه پێویستە قوت بێت واته: گه‌نم و دانه‌وێله، به‌ڵام له لای مەزهەبی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی و(متأخرین) ی زانایانی مەزهەبی ئيمامى شافیعی دروسته له جیاتی قوت قیمەت و نرخه‌كه‌ی بدرێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا بری ئەندازەی سەرفیترەی دیاری کردووە، کە بۆ هه‌ر كه‌سێك ( 2500 دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دیناری عێراقی)یە. هەروەها ئه‌و كەسه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر پێویسته بۆ هه‌ر رۆژێك (2500 دوو ههزارپێنج سه‌د دیناری عێراقی) بدات بە هەمان ئەندازەی سه‌رفیتره، کە بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75,000 حه‌فتاو پێنج هه‌زاردینار) عێراقی ده‌كات.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26550
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=206&scheme= |