ئێوارەی ئەمرۆ 3ی5ی۲٠۲٠ مامۆستا مەلا نوری مەنتک کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان هاوخەمی و پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا نوری مەنتک
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (مەلا نوری مەنتک)مان پێگەیشت، و خەمباری کردین.
مامۆستا کەسایەتیەکی دڵسۆزو ديندار بوو، لەهەمان کات خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەرو کۆمەڵایەتی بوو، ئەندامێکی دڵسۆزى یەکێتی زانایان بووەو لەسەرپەرشتی کردنی کتێبخانەی مەکتەبی تەنفیزی خزمەتەکانی بەرچاون.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لە شەفاعەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێ بەش نەبێت..
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3ی5ی۲٠۲٠ |