دوای هەوڵ و کۆششی بەردەوامی یەکێتی زانایان و وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی له بارهی كردنهوهی دهرگای مزگهوتهكانهوه بەرەچاوکردنی رێکارەکان و دۆخی تەندروستی هاوڵاتیان، لە رایگهیاندراوێکدا ئەم ئێوارەیە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
دهقی راگهیهندراوهكه
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی
وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێڕایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەیهنین، لەرۆژی دووشهممه داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
7/5/2020 |