لقی سۆرانی زانايان داوای راگرتنی تۆپبارانی ئێران ده‌كات

له‌ به‌رواری 8/6/2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لقه‌كه‌مان به‌رێز (مه‌لا خالد مه‌له‌كی) له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز (مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سعید) سه‌ردانی قائمقامیه‌تی قه‌زای چۆمانی كرد به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ تۆپبارانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌یاننامه‌یێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین پێشكه‌ش به‌ به‌رێز (عبدالواحد گوانی) قائمقامی چۆمان كرا، كه‌ له‌ رێگای خۆیه‌وه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سێیه‌م: به‌هاوكاری له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌ هۆلی لقه‌كه‌مان چه‌ندین كۆرو سمیناری جۆراو جۆر له‌ بواره‌كانی زانستی بۆ زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌سترا.
چواره‌م: گێرانی (4) سمیناری كراوه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی سه‌رده‌میانه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌م به‌رێزانه‌: 1- مه‌لا ماح محمد 2- دكتور عرفات كرم مسته‌فا 3- ناصر أحمد صبحی 4- مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید.