مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :
سه‌ر له ئیواره‌ی 4 / 11 / 2010 ، به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاره‌باری ئاینی و ، به‌هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی یه‌كێتی زانایان و ، به ئاماده‌بوونی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و ، زۆرێك له شێخانی ته‌ریقه‌ت و ، مامۆستایانی ئاینی و ، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و ، حیزبی و ، ڕیش سپی و ، پیاو ماقولانی ناوشاری هه‌ولێر و، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی حاجی سابیر حهمۆك ، له شارۆچكه‌ی به‌حركه كرایه‌وه .
شایه‌نی باسه له‌دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ، مامۆستا سید ئه‌كره‌م كه‌پرانی ، به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی ، ووتاری یه‌كێتی زانایانی خوێنده‌وه ،
كه تیایدا هیوای خواست كردنهوهیمزگهوتهكان ، له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه ڕوو له‌زیاد بوون بكات ، به‌مه‌به‌ستی زیاترخزمهتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ، كۆمه‌ڵگا و ، میلله‌ته‌كه‌مان .
وه ئاماژه‌شی به‌وه كرد ، كهمزگهوتهكان به درێژایی ته‌مه‌نیانه‌وه له ههریًمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ، خزمه‌تێكی به رچاویان پێشكه‌ش به میلله‌تی كورد كردووه و ، وه ئێستاش به‌رده‌وامن له‌و خزمه‌ته ، بۆیه ئیمه وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره هاریكاریێك و ، پشتگیریێك بۆ مزگه‌وته‌كان ، به‌تایبه‌تی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه تازه ده‌كرێنه‌وه
|