ئەمرۆ 9ی5ی۲٠۲٠ مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان هاوخەمی و پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (مەلا عمر بێکڵۆیی)مان پێگەیشت، و خەمباری کردین، کە کەسایەتیەکی بەرێزو دڵسۆزو ديندار بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لە شەفاعەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێ بەش نەبێت..
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی5ی۲٠۲٠ |