شەوی رابردوو خوشکی بەرێز مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی بەرپرسی لێژنەی فەتوای لقی سۆرانی یەکێتی زانایان(عایشە رسول) کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەرێزتان (عایشە رسول)مان پێگەیشت.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لەجەنابت و خانەوادەو کەس و کاری بەرێزتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە ئێوەو خزمان ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لە شەفاعەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێ بەش نەبێت..
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی5ی۲٠۲٠ |