مه‌لا سید صدیق كه‌پرانی ، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان :
سه‌ر له به‌یانی 4 / 11 / 2010 ، مامۆستا مه‌لا سید ئه‌كره‌م كه‌پرانی ، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی ، سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری ، كه پێكهاتبوون له كاڕگێر و ، ئه‌ندامانی ناوچه ، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ِ لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارۆچكه‌ی به‌حركه‌و ، كۆمیته‌ی به‌ڕانه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ، شاره‌وانی به‌حركه و ، بنكه‌ی ئاسایشی به‌حركه و ، بنكه‌ی پۆلیسی به‌حركه یان كرد .
كه سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا سید ئه‌كره‌م كه‌پرانی ، وێڕای سوپاسكردنیان بۆ ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه ، تیشكی خسته سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان و ، سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی سنووره‌كه‌یان ، به‌بێ جیاوازی ، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و ، پێشكه‌وتنی ئاستی ڕۆشنبیریان ، كه ئه‌مه‌ش به ته‌نها كاری هێچ چین و توێژێك و ، لایه‌نێك نیه ، به‌ڵكو به هه‌مه‌لایه‌نه‌و ، هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت و ، دێته كایه‌وه ، كه‌مه‌ش خه‌ونی هه‌موو لایه‌كمانه ، بۆ هێنانه كایه‌وه‌ی ژیانێكی پڕ به‌خته‌وه‌رو خۆش ، بۆ هه‌موو لایه‌كمان و ، كۆمه‌ڵگاكه‌مان .
هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌ووه ، كه‌ئیمه له یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، هه‌موو كاتێك خۆمان به خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌زانین و ، ئاماده‌ین له‌خزمه‌تیان كردنیان ، به هه‌موو هێزو توانامانه‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ستافه نوێ یه‌ی ، یه‌كێتی زانایان ، به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه له خزمه‌ت ئاین و خاك و ، خه‌ڵك ، داده‌بن و ، هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا .
وه له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له خدر منتك ، به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌رانه‌تی پارتی و ، هه‌ڤاڵ كمال عمر حاجانی ، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی و ، به‌ڕێز نه‌به‌ز ، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی به‌حركه و ، نقیب عصمت مزوری ، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی به‌حركه و ، نقیب وه‌لید زراری ، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی به‌حركه‌و ، گیلان شه‌قلاوه‌یی ، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی شاره‌وانی به‌حركه ، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و به‌سه‌ر كردنه‌وه ، وه دووپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان و ، یه‌كێتی زانایانیان كرده‌ووه ، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌ی بهرٍانهتی زانایان ، وه هیواشیان خواست ئه‌م ستا فه نوێیه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی بهرٍانهتی زانایان ، بتوانن زیاتر خزمه‌ت به ئاینی ئیسلام و ، میلله ته‌كه‌مان بگه‌ینن ، لهدهڤهرهكهماندا.
وه ڕۆلی مامۆستایانی ئاینیشیان ، له‌م ده‌ڤه‌ره به به‌رز نرخاند‌و ، هیوای له‌ش ساغی و ، سهروتوویان بۆ خواستن .
|