ژیاننامه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی ملا حسن مرۆ)
- ناوى ته‌واوی:- (مه‌لا حسن كوڕی حمد كوڕی حسن) بوو.
- له‌ساڵی (1935) له‌گوندی (هه‌رته‌ل)ی خۆشناوه‌تی چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه. له‌خانه‌واده‌یه‌كی ڕه‌نجده‌ر كه به(مرۆ) ناسراون.
- له‌ته‌مه‌نی (12) ساڵیدا ده‌چێته به‌رخوێندنی ئاینی.
بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌چێته زۆرێك له‌حوجره دیاره‌كانی كوردستانی باشوور له‌ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی و باڵه‌كایه‌تی و ڕه‌واندوز و شاری كۆیه، به‌رده‌وامی به‌خوێندن ده‌دا لای مامۆستایان: مه‌لا عثمانی زێوه و مه‌لا قادری سكتانی و مه‌لای گه‌وره‌ی ڕه‌واندوز و ملا ممدوحی مزوری و مه‌لا معصومی كۆیه.
- له‌ساڵی (1961)، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی (12)ی زانسته شه‌رعیه‌كانی حكومی كردووه. ئه‌نجامی زۆرباشه‌ی به‌ده‌ستهێناوه. له‌هه‌مان ساڵدا بووه به‌مه‌لای گوندی (نێوه) لهخۆشناوهتی.
- له‌هه‌مان ساڵدا كراوه به‌قازی شۆڕش له‌سنووری هێزی بێتواته‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
- له‌ساڵی (1972) بارزانی نه‌مر به‌ده‌ستخه‌تی خۆی نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسی بۆ لای خوالێخۆشبوو (صالح یوسفی) نوێنه‌ری كورد له‌بغداد، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی.
- له‌هه‌مان ساڵدا فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رچوو بۆ یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری كۆیه به‌ناوی مزگه‌وتی (حهتك)، ده‌ستی كرد بهوانهگوتنهوه به فه‌قێیانی حوجره، كه‌ئێستا زۆربه‌یان زانای ئاینینی و ڕۆڵی دیاریان هه‌یه.
- ئه‌ندامی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلام بووه له‌گه‌ڵاڵه دوای كۆنگره به‌رپرسیاریه‌تی ناوچه‌ی زانایانی كۆیه‌ی پێدراوه.
- له‌ساڵی (1974) وه‌ك كوردێكی دڵسۆز، چاره‌نووسی خۆی و ماڵ و منداڵی به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یه‌وه به‌ست و شاری كۆیه‌ی جێهێشت و ڕووه‌و كێوه‌كان به‌ڕێ كه‌وت، پاش ماوه‌یه‌ك چووه دیوی كوردستانی ئێران و له ئۆردوگای (بابك) له‌پارێزگای (ئه‌حواز) سه‌قامگیر بوو.
- له‌دوای نیسكۆی شۆڕش گه‌ڕایه‌وه كوردستان
- له‌ساڵی (1975) ڕژێم دووری ده‌خاته‌وه بۆ شاری (به‌سڕه‌ی) باشووری عێراق تاكو ساڵی (1976) دوور ده‌خرێته‌وه له‌كوردستان، وه‌ك سزادان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی .
- ساڵی (1982)، كاتی ڕاپه‌ڕینی قوتابیان و جه‌ماوه‌ر له‌شاری كۆیه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له‌ئازادكردنی قوتابیانی كوڕ و كچ له‌ده‌ست ده‌زگاكانی ڕژێم.
- ساڵی (1988)، له‌كاتی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی ده‌شتی كۆیه، به‌یاوه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی، چونه پێش سه‌ركرده‌ی ئه‌نفال (باریق)، توانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی بێ تاوان ڕزگار بكه‌ن، له‌نێویاندا دایكی مامۆستایه‌كی ئایینی.
- له‌ساڵی (1996)، گواسترایه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پێش نوێژ و وتارخوێن له‌مزگه‌وتی (ڕه‌شاد مفتی)، سه‌ره‌ڕای وانه‌دان به فه‌قێیانی حوجره، بووه مامۆستا و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له‌قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئاینی ئیسلامی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
- له‌به‌ربه‌یانی ڕۆژی 26/5/2001، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد له‌گۆڕستانی شێخ أحمد له‌هه‌ولێر به خاك سپێردرا به‌ئاماده‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆر له‌جه‌ماوه‌ر و به‌رپرسانی حزبی و حكومی شاری هه‌ولێر.
- له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (د. مه‌لا عمر حسن مرو) له‌شوێنی ئه‌و كرا به پێشنوێژ و وتارخوێن. كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توایه و، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی یه له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامه له هه‌رێمی كوردستان.
|