رۆژی 29ی5ی2020 مامۆستا مەلا شێخ ئیبراھیم شەمێرانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان هاوخەمی و پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا شێخ ئیبراھیم شەمێرانی
وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا شێخ ئیبراھیم شەمێرانی)مان پێگەیشت و خەمباری کردین.
مامۆستا وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەلایەتی دەڤەری شارەزوور بوو لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندار بوو شەرعزان و مدرسێکی لێهاتوو بوو، مرۆڤێکی خاکی و سەربازێکی وون و زانست پەروەر خەمخۆری دین و ژین، مەلایەکی بەئەزموون و ژیرو تێگەیشتوو موتەقی و واریع و بێ فیزو خاوەن حوجرەو فەقێ بوو.
بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا اليه راجعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی5ی۲٠۲٠ |