ئەمرۆ1ی6ی2020 مامۆستا شێخ عبدالهادی محێدین قەرەداغی برای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێزیان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحیم
( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ )
برای به‌رێزم جه‌نابی (دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی) ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به دڵێكی رازی به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌رێزتان جه‌نابی (شێخ عبدالهادی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی)م پێگه‌یشت، كه كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو، دیندارو خواناس‌و دڵسۆز بوو، وه‌ك ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستی‌و خاوه‌ن هه‌ستی مرۆڤدۆستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتمانی، ته‌مه‌نی خۆی له‌خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت و خواپهرستیو كاری خێر خه‌رج كردووه.
به بۆنه‌وه به‌ناوی خۆم‌و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌نابتان‌و كهسو كار‌و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م، له‌خوای گه‌وره داواكارم ره‌حمه‌تی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و سه‌برو ئارامی به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێت..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
د.عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1ی6ی2020 |